له دوای ده‌یان ساڵ یاریكردن له بواری تۆپی پێدا، پیاوێكی میسری كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ و به‌رده‌وامه له یاریكردن، ده‌یه‌وێ به‌هۆی زۆریی ته‌مه‌نه‌كه‌ی له‌و یارییه، ناوی له كتێبی گینیس تۆمار بكرێ.
ئاژنسی ∀
رۆیته‌رز∀ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، عزه‌دین به‌هادر كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ، چوار منداڵ و شه‌ش نه‌وه‌ی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی به گه‌وره‌ترین یاریزان له بواری تۆپی پێ له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه ده‌بینێ، ناوی خۆی بۆ كتێبی گینیس تۆمار كردووه و به‌هیوایه ناوی له‌وێ بنووسرێ.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، به‌هادر كه له یه‌كێتیی میسری بۆ تۆپی پێ ئه‌ندامه، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه خولیای كه‌وتووه‌ته ئه‌و یارییه و تا ئێسته‌یش یاری ده‌كات. وێڕای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر جگه‌ره‌ی كێشاوه، كه‌چی له یاریكردن به‌رده‌وام بووه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی رۆڵی له یاریكردندا هێرشبه‌ر بێت.
به‌هادر ماوه‌ی 15 ساڵ له كوێت ژیاوه و له‌وێش هه‌ر یاریی كردووه، ئێسته له شاری ریحاب كه گه‌ڕه‌كێكه نزیك له قاهیره، ژیان ده‌كات.
خۆزگه ده‌خوازم ناوم له كتێبی گینیس تۆمار بكرێ
به‌هادر له چه‌ندان یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌ندام بووه و یاریی كردووه، له‌ناویاندا یانه‌ی ∀شه‌شی ئۆكتۆبه‌ر∀ كه له میسردا یانه‌یه‌كی ناوداره. رۆژانه له‌و یانه‌یه راهێنان ده‌كات و له ماڵه‌وه‌یش راهێنه‌ری تایبه‌تی هه‌یه و بایه‌خی پێ ده‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی فه‌رمییه‌وه وه‌ك وه‌رزشوان ددانی پێدا بنرێت كه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه گه‌وره‌ترینی دنیایه، ده‌بێ له دوو یاریی 90 خوله‌كیی فه‌رمیی یارییه فه‌رمییه‌كان به‌شدار بێت، ئه‌وكات ددانی پێدا ده‌نرێت. بۆ ئه‌وه‌یان به‌شداریی یارییه‌كی فه‌رمی كردووه و بڕیاره له مانگی ئاداری داهاتوودا دووه‌م یاریی ئه‌نجام بدات.
له‌وباره‌یه‌وه به‌هادر ده‌ڵێ، خۆم بۆ ئه‌و یارییه‌ش ئاماده كردووه و خۆزگه ده‌خوازم ناوم له كتێبی گینیس تۆمار بكرێ كه به مافی خۆمی ده‌زانم.
پێشتر گه‌وره‌ترین یاریزان له دنیا له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه، یاریزانێكی ئیسرائیلی بوو به‌ناوی ∀ئیسحاق حایك∀ له یاریی تۆپی پێدا گۆڵچی بوو، ته‌مه‌نی ئه‌و 73 ساڵ بوو و له یاریكردن به‌رده‌وام بوو.