ژنێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست دا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌یش هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه ده‌دات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێ بەهۆی کۆرۆناوە بووە و تەندروستیش بەدواداچوونی بۆ دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات رۆژنامه‌ی "
ئێران" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له تاران پێوه‌ندییان به پۆلیسی 110ی ئه‌و شاره‌وه كردووه و هه‌واڵی مردنی ژنێكی 63 ساڵانیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگه‌یاندووه.
پزیشك و په‌رستاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌و ژنه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئه‌و به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌یش گیانی له ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه، به‌ڵام دوای سه‌عاتێك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ئێمه دڵنیا نین له چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه.
زیاتر روونی كرده‌وه، تیمێكی پزیشكیمان پێك هێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌و رووداوه، ئه‌وه له كاتێكدایه به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی تاران به رۆژنامه‌ی ئێرانی راگه‌یاندووه، پێویسته حكوومه‌ت رێوشوێنی رژد بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه بگرێته‌به‌ر و تا ئێسته هیچ ئاماده‌كارییه‌ك له‌و بواره‌وه نه‌كراوه.
پێشتریش له پارێزگای ئیسفه‌هان دوو تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كران و له میدیاكانی ئێران‌دا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو، به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تی كرده‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تاران دوای چه‌ند سه‌عاتێك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، كه دوو هاووڵاتییه‌كه‌ی له ئیسفه‌هان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، چینین و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد كه هه‌ردوو تووشبووه‌كه خه‌ڵكی پارێزگای ئیسفه‌هان بوون.