ئه‌مڕۆ رێژه‌ى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه و نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته 55 دۆلار و 13 سه‌نت، خاوى تێكساسیش گه‌یشته 50 دۆلار و 68 سه‌نت.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى شوبات نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
دابه‌زینى ئاستى تووشبوون به كۆرۆنا نرخى نه‌وتى به‌رز كرده‌وه
نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت به بڕى دۆلارێك و 12 سه‌نت و به رێژه‌ى 2.1% به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش نرخى گه‌یشتووه 55 دۆلار و 13 سه‌نت.
خاوى تێكساسیش به بڕى 74 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه واته به رێژه‌ى 1.5 %، بۆیه نرخى به‌رمیلێك له‌م نه‌وته گه‌یشتووه‌ته 50 دۆلار و 68 سه‌نت.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه رۆیته‌رز نووسیویه‌تى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاستى تووشبوونى رۆژانه به ڤایرۆسى كۆرۆنا به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانى پێشوو كه‌متر بووه.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا دابه‌زى به‌هۆى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى تووشى چین بووبوو، چونكه له‌م وڵاته به‌رێژه‌ى 7% به‌كاربردنى نه‌وت دابه‌زیبوو. هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت جارێكى تر بڕیاریان داوه ئاستى به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه.