بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتە گۆڕین

:: PM:01:42:12/02/2020 ‌
بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستەكەی لادرا، كەسێكی تر لە شوێنی دانرا كە لەمڕۆوە دەستبەکار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی شوبات، ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بەشێوەیەكی فەرمی‌ دەستبەكار بوو.

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لادراوە
ڕوون كراوەتەوە، پەخشان زەنگەنە لە پۆستی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لادراوە، لە بەرانبەردا خانزاد ئەحمەد پۆستەکەی وەرگرتووە و لەمڕۆوە دەستبەكار بووە.

ئەنجوومەنی كاروباری خانمان دوای دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان لە ساڵی 2012 دروست كراوە، كاری سەرەكیی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان و ڕێكخستنی چالاكی هۆشیاری بۆ ژنانە.



وشە - رامیار جەواد