كۆمپانیای هیۆندای ڕای گه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئیلنترای مۆدێل "2006 بۆ 2011" 430 هه‌زار ئۆتۆمبێل گه‌ڕێندرانه‌وه كۆمپانیاكه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕیـ"
caranddriver"ـی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل ئاشكرایان كرد كه كۆمپانیای هیۆندای 429 هه‌زار و 686 ئۆتۆمبێلی ئیلنترای مۆدێل 2006 بۆ 2011 گه‌ڕانده‌وه كۆمپانیاكه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له بزوێنه‌ره‌كانیدا بوو و وای له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرد كه بزوێنه‌ره‌كه‌یان گڕ بگرێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی شۆفێره‌كه‌یش دروست بكات بۆیه گه‌ڕێندرانه‌وه كۆمپانیاكه.
ئەم ئۆتۆمبێلانە سیستمی کارەبایی ABSیان کار ناکات و وا دەکات بزوێنەرەکانیان گڕ بگرێت
به‌ڵام كێشه‌كه ته‌نیا له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كاندا نه‌بوو به‌ڵكو شۆرت كاره‌باییش هه‌بوو له سیستمی "ABS"كه‌یدا كه وای له بزوێنه‌ره‌كه ده‌كرد گڕبگرێت و نه‌توانێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌ستانه كاره‌باییه بگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كرد هیۆندای ئه‌م ژماره ئۆتۆمبێله بگه‌ڕێنێته‌وه كۆمپانیاكه‌ی چونكه شكستی هێناوه.
هیۆندای كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هیۆندای به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.