وڵاتی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێكه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دنیا و زلهێزێكی ئابووریی جیهانی و سیاسیی ئه‌وروپایه. گرنگیی ئه‌و وڵاته له‌وه‌دایه كه ژیان هه‌مووی به سیسته‌م ده‌ڕوات و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشێكی ژیانی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ڕاهاتوون و لێی لا ناده‌ن، ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌رهه‌میان زیاتر بێت و كوالیتیی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی تر یه‌كه‌م بێت.
ئه‌ڵمانیا، وڵاتێكی كۆماریی فیدڕاڵییه، له 16 هه‌رێم پێك هاتووه كه هه‌ریه‌كه‌یان سیستمی تایبه‌تیی خۆیان له‌ژێر سیستمی گشتیی وڵات‌دا هه‌یه كه به‌پێی په‌رله‌مان ڕێك خراوه و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بڕیاره ستراتیژی و سه‌روه‌رییه‌كانی وڵات ده‌دات و یاسا گشتییه‌كان ده‌رده‌كات.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه 30 زانیارین له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا كه ڕه‌نگه هه‌رگیز پێشتر نه‌تبیستبێ:
1-ناسناوی وڵاتی شاعیر و بیرمه‌ندانی لێ نراوه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ند و ئه‌دیبه‌ی له وڵاته‌كه‌دا هه‌بوون و ئێسته‌یش به‌شێكن له فه‌رهه‌نگی وڵاته‌كه و دنیا، وه‌ك كانت، هیگڵ، شۆپنهاوه‌ر، نیتچه، هایدگه‌ر. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، له بواری موزیكیش له پێشه‌نگدا بووه، به‌هۆی باخ و بیتهۆڤن و چه‌ندان پاشای تری ئه‌و بواره.
2-یه‌كه‌م گۆڤار له مێژوودا، ساڵی 1663 له ئه‌ڵمانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وای كردووه ببێته یه‌كێك له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری.
3-چالاكییه كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كانی له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێن، له‌سه‌ر ئاستی دنیا له ڕووی ژماره‌وه یه‌كه‌من. له ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و 800 كتێبخانه و 820 شانۆ و شه‌ش هه‌زار و 200 مۆزه‌خانه و 130 ئۆركێسترای تێدایه.
4-یه‌كه‌م وڵاته بۆ چاپكردنی كتێب، ساڵانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 94 هه‌زار ناونیشانی نوێ چاپ ده‌كرێن و هه‌یانه تیراژه‌كه‌ی ده‌گاته ده‌یان ملیۆن.
5-له ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا یه‌كه‌مه و له‌سه‌ر ئاستی دنیا پله‌ی چواره‌مه، دوای ئه‌مه‌ریكا، چین و ژاپۆن.
6-به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، ژماره‌ی پیاو له‌و وڵاته بووبووه سێیه‌كی ژن، ئه‌مه‌ش وای كرد زۆرترین ڕێژه‌ی قه‌یره‌یی له ژناندا دروست ببێت.
7-له ڕووی دانیشتووانه‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌وروپایه به نزیكی 82 ملیۆن كه‌س، خاكه‌كه‌شی پێنجه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌ورپایه.
8-ڕێژه‌ی منداڵبوون له ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌چاو كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه حكوومه‌ت په‌نابه‌رێكی زۆر وه‌ربگرێت.
9-به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، نۆ ئه‌وه‌ندی پاریس پایته‌ختی فڕه‌نسا ده‌بێ، پرده‌كانیشی زۆر له شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا زیاتره.
10-به‌پێی یاسای ئه‌ڵمانیا، هه‌ر گیراوێك له گرتووخانه هه‌ڵبێت، ئازاده و ناگیرێته‌وه.
11-ئه‌ڵمانیا به شه‌قامی پان و ڕێی خێرا ناسراوه، تاكه وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیا، شه‌قامی تایبه‌تی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رووی 200كم/سه‌عات بڕۆی.
12-ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامێكی خێرا به‌نزینت پێ نه‌ما، یاسا گه‌وره‌ترین سزات ده‌دات و هیچ پاساوێك قبووڵ ناكات، چونكه ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی بچیته سه‌ر ئه‌و شه‌قامه، یه‌ده‌گی خۆت بزانیایه.
13-له ساڵی 1989 تا 2009 نزیكی 2000 هه‌زار قوتابخانه داخراون. هۆكاره‌كه‌شی به‌شێكی بۆ خراپیی كوالیتی ئه‌و قوتابخانانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌شێكیشی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی منداڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
14-له ساڵی 2014 له ئه‌ڵمانیا خوێندنی زانكۆش به‌خۆڕایی كرا، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌یش بۆ خوێندن ده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
15-له‌و وڵات زیاتر له 400 باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی لێیه، گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵانیش له دنیادا له شاری به‌رلینه.
16-له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، زیاتر له دوو ملیۆن ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن سوپای سووری ڕووسییه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسییان خرایه سه‌ر كه ته‌مه‌نیا له نێوان 13 بۆ 70 ساڵی بوون.
17-به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژییان كرابووه سه‌ر، له كۆمه‌ڵگه به چاوێكی تر ته‌ماشا ده‌كران و ئیتر وه‌رنه‌ده‌گیرانه‌وه، ڕۆشنبیرانی وڵاته‌كه هه‌ڵمه‌تێكی كولتووریان دروست كرد و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به بێ‌ڕێز ته‌ماشا بكرێن، وه‌ك ژنانی شكۆمه‌ند ته‌ماشا كران و سه‌دان شیعریان به‌سه‌ردا گوتراوه، چونكه ئه‌و ژنانه له خراپترین سه‌رده‌مدا، له‌پێناو مانه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌ڵمان و به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان، ئه‌و ده‌ستدرێژی و به سۆزانیكردنه‌یان قبووڵ كردووه.
18-له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی "كۆكاكۆلا" به ئاسانی نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌ڵمانیا، كۆمپانیای "فانتا"یان دروست كرد. دواتر هه‌ردوو كۆمپانیاكه یه‌كیان گرت و ئێسته‌یش یه‌كێك له خواردنه‌وه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه ناوی فانتایه.
19-هه‌مبه‌رگر كه به خواردنێكی ئه‌مه‌ریكی ناسراوه، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌ڵمانیا داهێنراوه و ناوه‌كه له شاری هامبۆرگ وه‌رگیراوه.
20-ئه‌گه‌رچی یوتیوب به تۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی ناسراوه، به‌ڵام 60%ی به‌ناوبانگترین ڤیدیۆكانی، ئه‌ڵمانین.
21-ئه‌ڵمانیا تاكه وڵاته، چه‌ند دار له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه، ناسنامه‌ی خۆیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان له پێناسه حكوومییه‌كه‌یدا، شوێنه‌كه‌ی، قه‌باره‌كه‌ی، ته‌مه‌نی، جۆری، باری ته‌ندروستی تۆمار كراوه.
22-كۆمپانیای ڤۆلكس ڤاكن، پڕفرۆش‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله له دنیادا ساڵانه 11 بۆ 14 ملیۆن ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێ. كۆمپانیای تۆیۆتای چینی تاكه ڕكابه‌ریه‌تی.
23-زۆرترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیادان و زۆربه‌شیان گرانبه‌هان وه‌ك پۆرشه، مارسیدس، ئاودی، بی ئێم ده‌بلیو، مای باخ، شكۆدا و زۆری تر.
24-پیرۆزترین شت لای گه‌لی ئه‌ڵمانیا، كاته. له‌وێ وه‌رگرتنی واده به سه‌عات و چاره‌ك و نیو سه‌عات نییه. بۆ نموونه، ناڵێ: سه‌عات چوار و نیو یه‌ك ده‌بینین، ده‌ڵێ: سه‌عات چوار و 28 خوله‌ك یه‌كتری ده‌بینین، چونكه دوو خوله‌ك كه ده‌كاته 120 چركه، لای ئه‌ڵمانی نرخی زۆره.
25-ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م وڵاتی دنیا بوو سه‌عاتی هاوینه و زستانه‌ی دانا و یه‌كه‌م جاریش ساڵی 1916 سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه به‌كاری هێنا.
26-ژنی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئاستی دنیادا یه‌كه‌من بۆ دڕه‌نگ شووكردن، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی یه‌كه‌م منداڵبوونیان ده‌گاته 29 ساڵ، له‌كاتێكدا ناوه‌ندی ته‌مه‌نی یه‌كه‌م منداڵبوون له وڵاتانی عه‌ره‌بی 19 ساڵه.
27-وێڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌كانی "سۆفی" بۆ كچ و "ماكسیمیلیان" بۆ كوڕ زۆرترینن. ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیا ناوی"محه‌مه‌د" پێشی هه‌ردووكیانی دایه‌وه.
28-به ڕووپێوی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاتانی دنیا، سێیه‌م وڵاته بۆ ژیانی خۆش و له‌باری ته‌مه‌نی پیر كه خانه‌نشین ده‌بن و حكوومه‌ت هه‌موو ژیانێكی گونجاویان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه ته‌مه‌نی سه‌روو 100 ساڵ له‌و وڵاته زۆر بێت.
29-ئه‌گه‌رچی تا سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، ژماره‌ی جوو له‌و وڵاته چه‌ندان ملیۆن بووه، ئێسته ته‌نیا 100 هه‌زاری لێ ماوه. به‌ڵام ژماره‌ی مسوڵمان گه‌یشتووه‌ته نزیكی پێنج ملیۆن كه‌س.
30-به‌رلین، سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاره له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان و ته‌نیا له‌و شاره 300 هه‌زاری له نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازی پیاو و هاوڕه‌گه‌زخوازی ژن تێدایه.