ئه‌مرۆ كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند، كه كار ده‌كه‌ن بۆ دروست كردنی نوێترین مۆبایل كه به‌نیازن به‌هێزترین سیستم و خێراترین پرۆسێسه‌ری بۆ دابنێن.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئۆپۆ كار بۆ دروست كردنی نوێترین به‌رهه‌م ده‌كات كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه و ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایل ده‌بێ له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه و دیزاینێكی زۆر جوانیشی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێت ڕكابه‌ری ئه‌پڵ و سامسۆنگ بكات.
ئۆپۆ مۆبایله‌كه به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز دروست ده‌كات
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله ناو نراوه "Find X2" كه ئۆپۆ خۆی گوتوویه‌تی ئه‌م مۆبایله ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی ده‌كات، جگه له‌وه‌یش ئۆپۆ مۆبایله‌كه به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز دروست ده‌كات كه وا ده‌كات بتوانێ ئایفۆن و گالاكسی ببه‌زێنێت، به‌ڵام چونكه له داهاتوودا ده‌یخاته بازاڕه‌وه تا ئێسته هیچ تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.