به‌لغه‌م به‌هۆی سه‌رمابوونه‌وه دروست ده‌بێت، له ئه‌نجامی هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوون، كۆئه‌ندامی هه‌ناسه تووشی هه‌وكردن ده‌بێ و لووت و قوڕگیش هه‌مان گرفت ده‌گرێته‌وه و ئه‌مانه‌یش وا ده‌كه‌ن كه به‌لغه‌م دروست ببێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ناو ده‌چێت، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و ده‌رمانی دژه سه‌رمابوون و هه‌وكردن بخۆن، به‌ڵام به‌م ڕێگه سروشتیانه‌ی خواره‌وه‌یش ده‌توانن هه‌مان ئه‌نجامتان ده‌ست بكه‌وێت.
یه‌كه‌م: غه‌رغه‌ره‌كردن به ئاو و خوێ، كه‌مێك خوێ و ئاو تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه و دواتر غه‌رغه‌ره‌ی له‌ده‌م پێ بكه و ڕۆژانه چه‌ندان جار دووباره‌ی بكه‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه له چه‌ند ڕۆژێك به ته‌واوی به‌لغه‌م له‌ناو ده‌چێ و بوونی نامێنێت.
دووه‌م: هه‌نگوین و لیمۆ، چاره‌سه‌رێكی سیحری و به‌هێزه بۆ نه‌هێشتنی به‌لغه‌م و كه‌مێك ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه و بیخۆنه‌وه، ئه‌و دوو پێكهاته‌یه دژه به‌كتریا و ڤایرۆس و هه‌وكردنن و به ماوه‌یه‌ك كه‌م سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و قوڕگ و لووت پاك ده‌كه‌نه‌وه له به‌لغه‌م و له‌م كێشه‌یه ڕزگارت ده‌كه‌ن.
به‌م پێكهاته سرووشتیانه به یه‌كجاری ماڵئاوایی له به‌لغه‌م بكه
سێیه‌م: زه‌رده‌چه‌و، توانای له‌ناوبردنی به‌كتریای هه‌یه و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات، له‌گه‌ڵ شیر یان ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵی یه‌كتری بكه و به‌یانیان پێش نانخواردن بیخۆره‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی به خێرایی ده‌رده‌كه‌وێت.
چواره‌م: زه‌نجه‌فیل، به‌هه‌مانشێوه به‌رگری له‌ش زۆر به‌هێز ده‌كات و سیسته‌می هه‌ناسه چالاك ده‌كات، له‌تێك زه‌نجه‌فیل بكه‌ره ناو كوپێك ئاوی شله‌تێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی پێنج تا حه‌وت خوله‌ك جێی بهێڵه و دواتر بیخۆره‌وه و كۆتایی به
به‌لغه‌م ده‌هێنێت.