كهومكوات جۆره میوه‌یه‌كی مزری هاوشێوه‌ی پرته‌قاڵه، به‌ڵام به قه‌باره‌یه‌كی زۆر بچووكتر، سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی بۆ چین ده‌گه‌ڕێته‌وه و له 1800 گوازراوه‌ته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به یه‌كێك له به‌سوودترین میوه‌كان داده‌نرێ بۆ جه‌سته، به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی ڤیتامین و كانزاكان و به چاره‌سه‌ری سیحری سهرمابوونیش ناوده‌برێت.
میوه‌كه ده‌توانرێ به توێكڵه‌وه بخورێت و چه‌ند ناوكێكی بچووك و وردی هه‌یه و پڕه له ئاو و نزیكه‌ی 13 كالۆری تێدایه و زۆرترین بڕی ڤیتامین سی تیدایه، ئه‌مه جیا له ڕیشاڵ و دژه ئۆكسید كه به بڕێكی باش له پێكهاته‌ی میوه‌كه بوونیان هه‌یه.
گرنگترین سووده‌كانی
یه‌كه‌م: به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی ڤیتامین سی وه‌ك ده‌رمانێك داده‌نرێ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی لاوازی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان هه‌یه و تووشی سه‌رمابوون ده‌بن.
به به‌هێزكه‌ری سیسته‌می به‌رگری و پارێزه‌ری چاو ناوده‌برێت
دووه‌م: ڤیتامین ئه‌ی، بوونی ئه‌و ڤیتامینه ده‌بێته هۆی باشتركردنی توانای بینین و پاراستنی زیاتری چاو، جیا له‌وه‌یش برین به‌خێرایی چاك ده‌كاته‌وه و خانه‌كان ده‌پارێزێ و ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
سێیه‌م:ڕیشاڵ، به ڕیشاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی تهندروستكردن و چالاكبوونی سیسته‌می هه‌رس و كردنه ده‌ره‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ ژه‌هراوییه‌كان له له‌شی مرۆڤ، جیا له‌وه‌یش شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات و له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌تانپارێزێ و ئه‌وانه‌یشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه، ده‌توانن له ڕێی خواردنی ئه‌و میوه‌یه‌وه ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌یان هاوسه‌نگ بكه‌ن.