زیانی چین بەهۆی كۆرۆناوە گەیشتە سەتان ملیار دۆلار و قەتەریش هەناردەی راگرت

:: AM:11:08:13/02/2020 ‌

كاریگەرییە خراپەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پێوەندییە بازرگانییەكانی چین و وڵاتان، رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و لە نوێترین رووداوی ئابووری، قەتەر بڕیاری دا هەناردەی نەوت و گاز بۆ چین هەڵپەسێرێت.

وەزارەتی وزەی قەتەر لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری دەركردنی ئەم بڕیارەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕاندووەتەوە، بێ ئەوەی دەستنیشانی كاتی دەستپێكردنی دووبارەی هەناردە بكات. قەتەر یەكێكە لەو وڵاتانەی بەشێك لە بەرهەمەكانی نەوت و گازی وڵاتەكەی هەناردەی چین دەكات.

پێویستە بگوترێ لە چەند هەفتەی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە سەدان ملیار دۆلار زیان بە چین گەیشتووە و ئەو وڵاتە كە بە گەورەترین وڵاتی بەكاربەری نەوت هەژمار دەكرێت، چەرخی پیشەسازییەكەی سست بووە و تەنانەت نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیاشی كەم كردووەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری GISANDDATA ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 60 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە و هەزار و 369 كەسیش بە هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە، سەرووی شەش هەزار كەسیش چاك بوونەتەوە.
50 ملیۆن كەس لەم وڵاتە مافی دووركەوتنەوە لە شار و ناوچەی خۆیان لێ وەرگیراوەتەوە.

بەگوێرەی "رادیۆ زەمانە" چین بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، 16 شاری خستووەتە كەرەنتینە كە بۆیان نییە لە شارەكە بچنە دەرەوە، بەگشتی 50 ملیۆن كەس لەم وڵاتە مافی دووركەوتنەوە لە شار و ناوچەی خۆیان لێ وەرگیراوەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان