حكوومه‌تى ئێران راى گه‌یاند، ره‌شنووسى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته راپرسییه‌كى گشتى. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌وڵێكى حه‌سه‌ن رۆحانییه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى و سه‌پاندنى ده‌ستوور سنووردار بكات.
دوێنێ حكوومه‌تى ئێران رای گه‌یاند، ره‌شنووسى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه بخرێته راپرسى گشتییه‌وه، به‌م كاره‌یشى ده‌یه‌وێ رووبه‌ڕووى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوور ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌سته‌یه‌كى چاودێرییه و تاوتوێى كاندیدان ده‌كات و هه‌ڵبژاردنى گشتى به‌ڕێوه ده‌بات.
رۆخانى رووبه‌ڕووى خامنه‌یى ده‌بێته‌وه و راپرسییه‌ك ده‌كات
له هه‌مان كاتدا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه رای گه‌یاندووه، ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ساخته‌كارییه‌ك له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نه‌كرێت كه هه‌شت رۆژى تر ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه مه‌ترسى ئه‌وه‌یه ئاستى به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر دابه‌زێت.
له‌عیا جونه‌یدى راوێژكارى سه‌رۆكى ئێران بۆ كاروبارى یاسایى دوێنێ راى گه‌یاند، حكوومه‌ت ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى راپرسییه‌كى گشتى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوور سنووردار بكات، چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وایه‌تى كاندیده‌كان ده‌كات.
جونه‌یدى ده‌ڵێ، ئه‌و یاسایه‌ى به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌یه چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى "راستكردنه‌وه" دیار بكات كه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستووره.
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران چه‌ندان جار ره‌خنه‌ى توندى له ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوور گرتووه، چونكه مافى كاندیدبوونى به‌زۆر كه‌س نه‌داوه كه سه‌ر به ره‌وتى چاكسزاى و میانڕهوهكانن، ئه‌م دوو رهوتهیش حكوومه‌ت پێك ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت 90 په‌رله‌مانتارى ئێسته‌یش له رهتكراوهكانن گوایه تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره.
جونه‌یدى پێشبینى ئه‌وه ده‌كات، حكوومه‌تى له دواین رۆژانى ته‌مه‌نى ئه‌م خوله پڕۆژه‌یاساكه به په‌رله‌مان بدات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، واته كه‌متر له چوار مانگ بۆ ئه‌و واده‌یه ماوه، له هه‌مان كاتیش‌دا ددان به‌وه ده‌نێت كه ناكۆكییه‌ك له نێوان حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى چاودێران هه‌یه له‌سه‌ر شرۆڤه‌كردنى ئه‌ركى "راستكردنه‌وه". له‌عیا جونه‌یدى ده‌ڵێ، "هه‌ر شرۆڤه‌یه‌ك ده‌بێت له كاتی جێبه‌جێكردن رێزى لێ بگیرێت"، له به‌شێكى تری قسه‌كانیشى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنه‌كان مافى زۆر كه‌س پێشێل كراوه و ده‌بێت رێز بۆ مافى ئه‌وان دابنرێت.
دوێنى له ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى كۆمارى ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانى دووپاتى له‌سه‌ر مكوڕبوونى خۆى كرده‌وه له ئه‌نجامدانى راپرسى، هه‌روه‌ها هۆشدارییهكى ناڕاسته‌وخۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى سیستمى حوكمڕانى دا. حه‌سه‌ن رۆحانى گوتى "ئه‌گه‌ر رژێمى پێشوو خه‌ڵكى سه‌رپشك بكردایه له هه‌ڵبژاردنى جۆرى حكوومه‌ت و ده‌ستوور، رازى بووایه به هه‌ڵبژاردنى ئازاد و نیشتمانى، ئه‌و كاته‌دا پێویستمان به شۆڕش نه‌ده‌بوو".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى حه‌سه‌ن رۆحانى گوتى، ئێران له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایى گه‌ل و راپرسى وه‌ستاوه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئێسته‌ى حكوومه‌ت دواى ئه‌وه هاتووه، رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو رۆحانى فه‌رمانى كرد كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ره‌شنووسێك ئاماده بكرێت و چاكسازى له پرۆسه‌ى سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ئه‌مه‌یش وه‌ڵامى نامه‌یه‌ك بوو كه له لایه‌ن پارتى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌ى ئێران ئاراسته‌ى كرابوو و تێیدا داواى به‌ڕێوه‌چوونى راپرسى له رۆحانى كرابوو.
رۆحانى مانگى رابردوو هۆشدارى له‌باره‌ى خۆپێشاندانه‌كان دا له‌وه‌ى به‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى زۆر له كاندیده‌كان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ره‌وتى خۆى لابدات، دواتر پارتى یه‌كێتى نه‌ته‌وه، نامه‌یه‌كى بۆ حكوومه‌ت نارد و داواى كرد حكوومه‌ت له بابه‌ته گرنگه‌كانى سیاسه‌ت و ئابوورى و كۆمه‌ڵگایى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر راى گشتى.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، له ماوه‌ى 40 ساڵى رابردوودا سێ جار راپرسى كراوه، جارى یه‌كه‌م له ساڵى 1979 بوو كاتێك رژێمى حوكمڕانى له ئێران گۆڕا و كۆمارى ئیسلامى دانرا، دواتر له هه‌مان ساڵ خومه‌ینى راپرسییه‌كى ئه‌نجام دا بۆ گۆڕینى ده‌ستوورى ئێران، جارى سێیه‌میش له ساڵى 1989 بوو كاتێك عه‌لى خامنه‌یى بوو به رابه‌رى باڵاى ئێران تا گۆڕانكارى له ده‌ستوور بكات.
ده‌ستوورى ئێران ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوورى راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى ناوى ئه‌و كه‌سانه بكات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران به‌شدار ده‌بن. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له 12 ئه‌ندام پێكهاتووه، نیوه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌لایه‌ن عه‌لى خامنه‌یى داده‌نرێن و نیوه‌كه‌ى تریش له‌لایه‌ن سه‌رۆكى دادوه‌رى داده‌نرێن كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه دانراوه.
حكوومه‌تى ئێران به راپرسى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوور سنووردار ده‌كات
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تدا هاتووه، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ره‌زامه‌ندى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى سنووردار ده‌كات كه هه‌ر ئه‌و ئهنجوومهنهیشه رێ نادات یاساى نوێ ده‌ربچێت.
عه‌لى خامنه‌یى هه‌فته‌ى رابردوو جارێكى تر پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه و گوتى، ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌گرن، خراپترین كار ده‌كه‌ن و ئه‌و كاته‌یش ئه‌م كاره ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندییان نابێت.