ئاماری تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به‌خۆیه‌وه بینی، هۆكار ئه‌وه‌یه كه شێوازی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه به ئامێری كییت به‌س نییه.
لەوانەیە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە چین چەند هێندەی ئەو ئامارە بێت کە بڵاو کراوەتەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" ئاشكرای كردووه، ژماردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته له چین به هه‌ڵه ئه‌نجام دراوه و ده‌بوو تیمه‌كانی پزیشكی سه‌ردانی ماڵانیان بكردایه، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پێڕه‌وكردنی ئه‌و رێنوێنییه ژماره‌ی تووشبووان له‌پڕ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆوه بینی.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، پێ ده‌چێت ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین چەند هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بێت كه پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای گه‌یاندووه و ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه.
كۆمسیۆنی ته‌ندروستی پارێزگای هوبی چین رای گه‌یاند، پێداچوونه‌وه‌مان به پشكنینی هاووڵاتییان كردووه و ژماره‌یه‌ك تووشبوو كه پێشتر له ئامێره ده‌ستییه‌كه ده‌رنه‌چووه، تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه‌ن، ئێسته ئه‌وانیش به ئاماری تووشبووان زیاد كراون و پێویستمان به پشكنینی راسته‌وخۆی گومان لێكراوانه بۆ له‌مه‌وبه‌دوا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ژماره‌ی قوربانیانی 24 سه‌عاتی رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری چین بڵاو كرده‌وه و له چاو رۆژی رابردوو، ژماره‌كه بۆ زیاتر له دوو هێنده به‌رز بووه‌وه، رۆژی رابردوو ژماره‌كه 97 كه‌س بوو، به‌ڵام له 24 سه‌عاتی رابردوو 242 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین نووسیویه‌تی، به پێڕه‌وكردنی رێنوێنیی نوێ بۆ پشكنینی هاووڵاتییان، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ژماره‌ی تووشبووان لایه‌نی كه‌م بۆ چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و ئاماره به‌رز بێته‌وه كه پێشتر راگه‌یه‌نراوه.