به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌فر ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕێیه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داخستووه، به مه‌به‌ستی ئاسانكاریی بۆ هاووڵاتییان، تونێلی پیرمام_كۆڕێ به‌ڕووی هاووڵاتییاندا كرایه‌وه.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فربارین زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ئاسته‌نگی له هاتوچۆی ڕێیه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان دروست بووه، بۆیه به مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆ تونێلی پیرمام_كۆڕێ كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی شوبات، موقه‌ده‌م هیوا محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی شه‌قڵاوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فره‌ی سنووری شه‌قڵاوه‌ی گرتووه‌ته‌وه، هاتوچۆ له پێچه‌كانی پیرمام سه‌خت بووبوو، بۆیه داوای كردنه‌وه‌ی تونێلی پیرمام_كۆڕێمان كرد و خۆشبه‌ختانه بڕیاری له‌سه‌ر درا.
كردنه‌وه‌ی تونێلی پیرمام به‌شێوه‌ی كاتییه
زیاتر گوتی، كردنه‌وه‌ی تونێلی پیرمام به‌شێوه‌ی كاتییه و بۆ چه‌ند ڕۆژێكه، واته تا كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه كراوه‌ته‌وه و دواتر داده‌خرێت، چونكه كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.
تیمه‌كانی ڕێگه‌وبان به‌رده‌وام خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه و ڕاماڵینی رێیه‌كانی سنووره‌كه‌ن له به‌فر، پێویسته شوفێرانیش پابه‌ندی رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ بن و له رێیه‌كاندا خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه تا دوور بن له رووداوی نه‌خوازراو. موقه‌ده‌م هیوا وای گوت.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێ و تونێلی (سه‌ڵاحه‌دین) پیرمام–كۆڕێ، به درێژایی دوو هه‌زار و 450 مه‌تر له ڕێكه‌وتی نۆی كانوونی یه‌كه‌می 2010 له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیلجی توركی، به گوژمه‌ی 152 ملیۆن و 823 هه‌زار و 766 دۆلار چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، دوای 10 ساڵ تا ئێسته ته‌واو نه‌كراوه.
شه‌قڵاوه/ موڕشید برادۆستی