یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، به‌هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندن، هه‌لی كار بۆ 500 قوتابی ڕاده‌گه‌ینێت و تاكه مه‌رجیش بۆ وه‌رگرتنی كار ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری كار پێشكه‌ش ده‌كات قوتابی بێت.
یه‌كێتیی قوتابیان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به گه‌یاندن گرێبه‌ستی كردووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی شوبات، جه‌وهه‌ر مه‌لا حاتەم به‌رپرسی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتیی قوتابیان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به گه‌یاندن گرێبه‌ستی كردووه بۆ دابینكردنی 500 هه‌لی كار بۆ قوتابیان.
ڕوونیشی كرده‌وه، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رده‌گیرێن 500 هه‌زار دینار ده‌بێت و كاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه وه‌ك نوێنه‌ر و نێردراوی كۆمپانیاكان سیم‌كارت یان كارت ده‌فرۆشن و ده‌یگه‌یه‌نن به‌شوێنی دیار كرا‌و.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه كاتی ده‌وامی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رده‌گیرێن چواری ئێواره تا نۆی شه‌و ده‌بێت و تاكه مه‌رجی وه‌رگرتن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته قوتابی بێت.
"وشه" ئه‌و ئیمێڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه وه‌ك زانیاری بۆ قوتابیان بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێویسته داواكاری وه‌رگرتنی كاری لێوه دابه‌ش بكه‌ن.