له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داوه سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی پێڕه‌و بكات، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه كێ ده‌بێته هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و دواجار ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان له پێنج كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی نزیكن له‌وه‌ی كه هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كێتی له دوو كه‌سه‌وه بكرێته پێنج كه‌س.
ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه ده‌یه‌وێ هاوسه‌رۆكی پێنج كه‌س بێت
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی نه‌كرد، به‌ڵام ڕای گه‌یاند، ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه ده‌یه‌وێ هاوسه‌رۆكی پێنج كه‌س بێت و پێك بێت له (به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و لاهوور جه‌نگی).
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه هۆكاری زیادبوونی ئه‌ندامانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی پێوه‌ندی به ڕازیكردنی ته‌واوی باڵه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
"وشه" له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندان جار پێوه‌ندی به به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام نه‌سروڵا سوورچی ئه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دووپاتی كرده‌وه كه جگه له مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش ئه‌وانی تر ناتوانن قسه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو بڕیاریدا سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی پێڕه‌و بكات و ته‌نیا لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانیش بۆ ئه‌و پۆسته خۆیان كاندید كرد ئه‌وه‌یش به‌رهه‌م ساڵحی له حزبه‌كه تۆراند و تا ئێسته‌یش كێشه‌كان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.