ماڵپه‌ڕى BBC له راپۆرتێكدا باس له رووخان و دزینى شوێنه‌وارى سووریا ده‌كات و ده‌ڵێ زۆرترین شوێنه‌واره‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه رووخێندراون.
ماڵپه‌ڕى
BBC ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى شوبات راپۆرتێكى درێژ و پڕ له زانیارى له‌سه‌ر شوێنه‌وارى سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات توركیا ده‌ستى هه‌بووه له تێكدان و له‌ناوبردنى ئه‌و شوێنه‌واره.
نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌نیسه‌ى دێرین له سووریا هه‌ن
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن دیانا دارك نووسراوه، كه توێژه‌رێكى بوارى كولتوورییه. ئه‌و له راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، سووریا له كۆندا یه‌كێك له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رۆمانى بووه، دواتر ئاینى مه‌سیحى تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌نیسه‌ى كۆن له‌م وڵاته هه‌یه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ته‌نانه‌ت یونسكۆیش دره‌نگ ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى خستووه‌ته لیستى خۆى ئه‌مه‌یش له ساڵى 2011 بوو.
دواتر باس له‌وه ده‌كات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ئه‌و كاته‌ى بۆردمانى عه‌فرینیان كردووه 60% دێرینترین كه‌نیسه‌یان رووخاندووه و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى توركیایش شوێنه‌وارى ئه‌و ناوچه‌یه‌یان تاڵان كردووه.
جیا له توركیا به‌شێكى زۆرى شوێنه‌واره‌كانى سووریا له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تیرۆریستییه‌كان له‌ناوبراون و یانیش له تاڵان بردراون و له‌ده‌ره‌وه فرۆشراون.