ناوچه‌ی پیشه‌سازیی سنووری سیده‌كان، كێشه‌ی خزمه‌تگوزارییان هه‌یه و پیشه‌وه‌رانی ئه‌و سنووره ڕای ده‌گه‌یه‌نن، پێشتر زۆر به‌ڵێنی چاككردنی دووكان و ناوچه‌كه‌یان پێ دراوه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون.
له ساڵانی زوو تا كۆتایی ساڵی 2019، هه‌ر پیشه‌سازێك له ناوچه جیاجیاكان و رێی سه‌ره‌كی سیده‌كان، رۆژانه كاری خۆیان ده‌كرد، به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و جوانكردنی سیمای شار، سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كۆ كراونه‌ته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك دوكان پێكدێن.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیده‌كان پێی وایه ئه‌وه‌ی پیشه‌وه‌ران داوای ده‌كه‌ن بیانووه
كاروان مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌ستای چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێ و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئێمه‌یان ناچار كرد كه لێره كار و پیشه‌ی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانیشیان پێ داین، به‌ڵام چه‌ندان گرفتمان هه‌یه و كه‌سیش خۆی به خاوه‌ن و به‌رپرسیار نازانێت.
ڕوونی كرده‌وه كه رێی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی وه‌ك پێویست نییه و له كاتی هه‌تاو، تۆزێكی زۆر په‌یدا ده‌بێت و له كاتی باران و به‌فریش ده‌بێته قوڕ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌بامان هه‌یه و به پێنج دوكان یه‌ك سه‌عاتیان به‌ستووه و كه‌س ناتوانێ كاره‌با زۆر به‌كار بێنێت.
محه‌مه‌د قادر یه‌كێكی تر له پیشه‌وه‌ره‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی سیده‌كان بۆ "وشه" گوتی، پشته‌وه‌ی دوكانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی دیواری پاڵپشت، ئاو له ژێر دیواری دوكانه‌كان دێته ده‌رێ و ئه‌مه گرفتی بۆ دروست كردووین.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولقادر ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیده‌كان به "وشه"ی راگه‌یاند، شاره‌وانی هه‌وڵی داوه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێ، له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاویان بۆ كێشراوه. ڕوونیشی كرده‌وه كه ده‌رخسته بۆ هه‌موو پێویستییه‌كان كراوه، به‌ڵام هێشتا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیده‌كان پێی وایه ئه‌وه‌ی پیشه‌وه‌ران داوای ده‌كه‌ن "بیانووه" و ده‌ڵێت، "له هیچ كوێیه‌ك نییه دوكان به 35 هه‌زار به‌كرێ بگیرێ، كه‌چی پیشه‌وه‌ران ئه‌وه‌نده كرێیه‌ش ناده‌ن".
سیده‌كان له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانه و به دووری 144 كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه, رێژه‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سه و هه‌زاران ئۆتۆمبێلی لێیه .
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی