مه‌سروور بارزانی له میونشن .. فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
ڕۆژی هه‌ینی 14ی شوبات، له ئه‌ڵمانیا 65مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت. مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كات كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایانێت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كات
له كۆنفرانسه‌كه‌دا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌ی سبه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایان كرد، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كات و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان ده‌بێت.
چاودێرانی سیاسیی پێیان وایه كه ئه‌و به‌شدارییه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گرنگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و له داهاتوودا پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌باته قۆناغێكی تره‌وه. هه‌روه‌ك له ڕووی سیاسیی و سه‌قامگیری گرنگی زیاتری ده‌بێ.
ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، جه‌ستن تره‌ودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بن.
جگه له‌وه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، مارك روته سه‌رۆك وه‌زیرانی نێزه‌رلاندس و چه‌ندین سه‌رۆك و وه‌زیرانی تر به‌شداری ده‌كه‌ن.
كورد ساڵانه به‌شداری چه‌ندان كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌ی ده‌كات له وڵاتانی دنیا به‌ڕێوه ده‌چن، دوایین كۆنگره كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس بوو كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌شداری كرد.