هۆڕمۆنێك لە شوكولاتە هەیە توانای سێكسی پیاو بەهێز دەكات

:: PM:07:20:13/02/2020 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە وەرگرتنی هۆرمۆنێكی تایبەت كە لە شوكولاتەدا هەیە، توانای سێكسی پیاو بەهێز دەكات و دەركەوتووە كە ئەو مادە كیمیاییە كە لە شوكولاتەدا هەیە پیاو زیاتر دەرووژێنێت كاتێك بۆنی گوڵاو دەكەن یان وێنەی رووخساری ژن دەبینن.  
هەوڵدەدرێت نەخۆشانی سایكۆسۆماتی سوودی لێ ببینن
ئەو هۆڕمۆنە كە بە هۆڕمۆنی ماچ "kisspeptin"، دەناسرێت، پێشی دەگوترێت ڤیاگرای مێشك، مادەیەكی كیمیاییە و سروشتیانە بەرهەم دێت و هاندەرە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی سێكسی، ئەو هۆڕمۆنە لەلایەن كۆمپانیای هیرشی لە پنسلڤانیا، گەورەترین كۆمپانیای شوكولاتە لە ئەمەریكا دۆزرایەوە و جۆرە شوكولاتەیەك بەناوی "Chocolate Kisses sweet"، بەرهەم هات. 

توێژەران بۆیان دەركەوت كە ئەو جۆرە هۆڕمۆنە هانی چەند ناوچەیەكی مێشكی پیاو دەدات تایبەتن بە ورووژانی سێكسی و ئەوان خوازیارن لە داهاتوودا بتوانن بە بەكارهێنانی هۆڕمۆنەكە توانای سێكسی ئەوانە زیاد بكەن كە بەدەست لاوازیی سێكسییەوە دەناڵێنن.

ئەلیكسەندەر كۆمنینۆس خاوەنی توێژینەوەكە و شارەزای كوێرە رژێنەكان لە زانكۆی ئیمپریال لە لەندەن دەڵێت، شێوانی سایكۆسۆماتی كاریگەرییەكی گەورەی نەرێنی هەیە بۆ سەر نەخۆشەكان خۆیان و هاوسەرانیشیان، بۆیە لەگەڵ زۆری ژمارەی ئەوانەی بەدەست ئەو حاڵەتەوە دەناڵێنن، بەڵام ئێستە بژارەكانی چارەسەری سنووردارە.

زیاتر گوتی، لە توێژینەوەكەمان دەردەكەوێت ئەو هۆڕمۆنە رەنگە بتوانێت چالاكیی مێشك پێوەست ورووژان لای ئەو پیاوانەی بەدەست لاوازیی توانای سێكسییەوە دەناڵێنن، بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بەهێز بكات.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل