لەگەڵ ئەوەی ئۆپیك لە هەوڵ دایە رێگری لە لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات بەسەر دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی، ئاژانسی وزەی جیهانی دەڵێ، ڤایرۆسی كۆرۆنا لێكەوتەی وەهای بەسەر كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەبێت، لە مێژوودا پێشتر نەوت ئەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی شوبات، ئاژانسی وزەی جیهانی رای گەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جۆرێك خواست لەسەر نەوت لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵ كەم دەكات، هاوشێوەی ساڵی 2009 كە تەنگژەی دارایی دنیای گرتەوە و كاریگەری گەورەی لەسەر خواست لەسەر وزە دانا.
ئاژانسی وزەی جیهانی خواست لەسەر وزە تا 800 هەزار بەرمیل لە رۆژێك دادەبەزێت
ئاژانسی وزەی جیهانی روونی لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا روونی كردەوە، لێكەوتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسێنراو بە "كوفید – 19" لەسەر خواستی جیهان بۆ نەوت، زۆر گەورە دەبێت، رەنگە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ بە بڕی 435 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، خواست لەسەر نەوت كەم بكات، ئەمەش گەورەترین كەم بوونەوەی خواستە لەسەر نەوت لە 10 ساڵی رابردوو.
لە ناوەندە پزیشكییەكان، ڤایرۆسی كۆرۆنا بە "كوفید-19" ناسێنراوە، ئاژانسی وزەی جیهانیش دەڵێ، بۆ ساڵی 2020 بە گشتی پێشبینی بۆ گەشەی ئابووری و خواست لەسەر نەوت كەمی كردووە، لە 365 هەزار بەرمیل بۆ 825 هەزار بەرمیل زیاد دەكات، گوتی "پێشبینی دەكەین لە سێ مانگی دووەمی 2020، چالاكی ئابووری هەنگاو بە هەنگاو بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی".