كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند كه كار بۆ به‌هێزترین به‌رهه‌م ده‌كه‌ن و له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه خێراترین و باشترین جۆریان بۆ داناوه كه له‌كاتی ئیشكردندا خاوبوونه‌وه و جامبوونی نییه، ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه له دوو رۆژی داهاتوودا ده‌خرێته بازاره‌كانی دنیاوه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می شاومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شاومی تازه‌ترین مۆبایلی جۆری "Mi 10"ی نمایش كرد كه ئه‌م مۆبایله بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك، چونكه هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه زۆر خێرایه هه‌میش له‌ڕووی كامێراوه زۆر به‌هێزه.
مۆبایلەکە به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 865SoC كار ده‌كات کە خێراییەکی زۆری بۆ دابین کردووە
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوان ده‌بێ و سه‌رنجی كڕیاران راده‌كێشێ، له‌گه‌ڵیدا سیستمێكی خێرایی زۆر كه به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 865SoC كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره به قه‌باره‌ی 6.47 ئینج و روونی 4K كه ئه‌مه‌یش روونییه‌كی جوان ده‌دات به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش ڕامی هه‌شت گێگایه له‌گه‌ل میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.