وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڕیاری داوه پاره‌ی باجی ساڵانه له‌و دوكانانه وه‌ربگرێت كه تابلۆ و ڕێكلامیان به دوكانه‌كانیاندا هه‌ڵواسیوه، بڕیاره‌كه له هه‌ولێر له 2018ه‌وه جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام له سلێمانی هه‌مووی چه‌ند مانگێكه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن. به‌ڵام دوكاندارانی سلێمانی له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره، ده‌ستیان به لابردنی تابلۆكان كردووه و ده‌ڵێن، ئاماده نین پاره‌یه بده‌ین و پێویستمان به تابلۆ نییه.
ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار ده‌چێته گیرفانی دوكانداره‌وه له كوردستان، به‌ڵام ئاماده نین له ساڵه‌كه‌دا 100 دۆلار بده‌ن بۆ ریكلامی دوكانه‌كه‌یان.
بڕیاره‌كه‌ی شاره‌وانی ئه‌و دوكاندارانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك رێكلامیان بۆ دوكان و پێشانگه و ڕێستۆرانت و هه‌ر بزنسێكی تر كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا نرخه‌كان بۆ یه‌ك مه‌تر تابلۆ له 30 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ 125 هه‌زار دینار، ئه‌و دوكان و شوێنانه‌یشی ڕێكلامه‌كه‌یان به پیتی بارز ده‌نووسن، نرخه‌كه‌ی گرانتره.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له ناو بازاڕی سلێمانی به‌شی زۆری دوكانداره‌كان ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی ناونیشان، یان له‌زگه‌یان له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كه داوه، یان به بۆیاغ نووسینه‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش چیتر ئه‌و دوكانانه ناونیشانیان نابێت. خۆیان ده‌ڵێن، سه‌رمان لێ شێواوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناونیشانی ئێمه‌ی بوێت، ده‌بێ دوكان به دوكان ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی بپرسێ. به‌ڵام ئاماده نین بچنه ناو ئه‌و سیستمه‌وه كه له هه‌زاردا یه‌كی قازانجه‌كه‌یان ناكات.
بڕیاره‌كه له هه‌ولێر زۆر زووتر جێبه‌جێ كراوه و هاووڵاتییانیش له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كان راهاتوون، به‌گوێره‌ی پێویست رێكلام و تابلۆی ناونیشان هه‌ڵده‌واسن.
جه‌لال جه‌مال له بازاڕی سلێمانی كه پێشتر ڕێكلام و تابلۆی بۆ دوكانه‌كه‌ی دانابوو، دوای ئه‌و بڕیاره هه‌ستاوه به لابردنی تابلۆكه و به‌گوته‌ی خۆی، ئاماده نیم ئه‌و پاره‌یه بده‌م، پێویستیشم به‌و ڕێكلامه نییه.
ئێسته دوكانه‌كه‌ی جه‌لال بێ ناونیشانه، له‌وباره‌یه‌وه بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه پاره‌كه له به‌رانبه‌ر هیچ وه‌رده‌گیرێت. گرفته‌كه‌مان له پێدانی بڕه پاره‌یه‌ك نییه كه بۆ ساڵێك وه‌رده‌گیرێت، گرفته‌كه له سیستمه‌كه‌یه، هه‌موو شتێك بووه به پاره و هیچ خزمه‌تێكیش له ناوچه‌كه نییه.
"دوو هه‌فته ده‌بێ دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداریان كردینه‌وه كه پاره له به‌رانبه‌ر ناونیشان و ڕێكلامی تابلۆ وه‌رده‌گیرێت، تابلۆی سه‌ر دوكانه‌كه‌م لابرد و ئێسته هیچ ناونیشانێكم نییه، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ش به ته‌واوی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئاماده نیم هه‌ر ناونیشان دابنێم" دوكانداره‌كه وای گوت.
به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌ر دوكانێك لانی كه‌م ساڵانه ده‌بێ وه‌ك باج بڕی 125 بۆ 250 هه‌زار بده‌ن، به‌پێی درێژی و قه‌باره‌ی ئه‌و تابلۆیه‌ی به‌كاری دێنن وه‌ك ڕێكلام بۆ دوكانه‌كه، جۆری ئه‌و ماده‌یه‌ش كه ڕێكلامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پاره‌كه‌ی له 30 هه‌زار دینار بۆ مه‌ترێك ده‌ست پێ ده‌كات.
دابان عوسمان یه‌كێكه له بریكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جۆره‌كانی بۆیاغ له سلێمانی، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه ئێسته ناونیشانی نییه. خۆی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، پێشتر فرۆشگه‌ی دابان بۆ ڕه‌نگ له‌ناو سلێمانی ناسراو بوو، هه‌ر كه‌سێك پرسیاری بكردایه به ناونیشان ده‌هاته دوكانه‌كه. به‌ڵام له دوای ئه‌و بڕیاره چیتر ناونیشانیان نییه و ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ سه‌ردانیان بكات، ده‌بێ له چه‌ندان دوكان بپرسێت تا ده‌گاته لای ئه‌وان.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه دابان ئاماژه‌ی دا، ئه‌و بڕیاره زۆر زیانی به‌وان گه‌یاندووه، چونكه تاكه فرۆشگه‌ی ڕه‌نگین پێشتر له‌سه‌ر تابلۆكه ڕێكلاممان بۆ ڕه‌نگه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌و بڕیاره تابلۆكه‌یان لابرد، چونكه به‌پێی بڕیاره‌كه ساڵانه ده‌بێ 300 هه‌زار دینار وه‌ك باج بده‌ن.
ئه‌و داوای كردووه كه بڕی ئه‌و پاره‌یه دیاری بكرێت و ساڵانه وه‌ربگیرێت، نه‌ك به مه‌تر حیسابیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
دوای ئه‌و بڕیاره، دوكانه‌كانی سلێمانی به‌شی زۆریان بێ ناونیشان ماونه‌ته‌وه. پێژین محه‌مه‌د به جیاواز باس له بڕیاره‌كه ده‌كات و به"وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رچی سیستمی وڵاتانی ئه‌وروپی هه‌یه، به‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێم تاقی كراونه‌ته‌وه و سه‌پێنراون، ئه‌ویش ئه‌و بڕیار و سیستمانه‌ی پاره‌یان تێدایه، خێرا جیبه‌جێ ده‌كرێن.
پێژین ده‌پرسێ، بۆچی سیستمی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن به نموونه بۆمان، به‌ڵام له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه وه‌ك سۆماڵین.
به‌گوته‌ی ئه‌و "سلێمانی كه‌مترین خزمه‌تگوزاری هه‌یه، ئه‌وه‌تا چه‌ندان ساڵه شه‌قامێكیان بۆ ته‌واو ناكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه بڕیار دراوه له به‌رانبه‌ر تابلۆ وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر بزانین بۆ خزمه‌تی شاره‌كه‌یه، لاریمان نییه، به‌ڵام ته‌نیا كۆمه‌ڵێك كه‌س و به‌رپرس لێی سوودمه‌ند ده‌بن".
له كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ شتێك رێك نه‌خراوه و داهات سه‌ت له‌سه‌ت بۆ گیرفان و هه‌ڵگرتنه، خه‌ڵك رانه‌هاتوون هیچ له داهاته‌كه‌یان به خه‌زێنه‌ی گشتیی ببه‌خشنه‌وه، له كاتێكدا ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار ده‌چێته گیرفانی دوكانداره‌وه له كوردستان، به‌ڵام ئاماده نین له ساڵه‌كه‌دا 100 دۆلار بده‌ن بۆ ریكلامی دوكانه‌كه‌یان.
سه‌رده‌شت ڕه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانیی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌رگرتنی پاره‌ی تابلۆ و ناونیشانی دوكان، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و له هه‌ولێر له ساڵی 2018ه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام له سلێمانی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
ئه‌وه‌شی گوت، بۆ ساڵی 2020 ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌كه له‌و دوكاندارانه‌ی تابلۆیان له‌سه‌ر دوكانه‌كانیان هه‌یه، كراوه. بڕی پاره‌كه‌ش بۆ ڕێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌تری دووجا 125 هه‌زاره، بۆ فلێكس مه‌تری دووجا 30 هه‌زاره، ئه‌و دوكانانه‌یشی تابلۆكانیان لابردووه، پاره‌یان لێ وه‌رناگیرێت.
خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی تایبه‌ت به دوكاندار و بازاڕ بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و شۆسته‌كان له شه‌ودا، لایه‌نی ته‌ناهیشیان به‌نده به ئارامی وڵاته‌وه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك به‌رانبه‌ر وڵات ناگرنه ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر 30 هه‌زار دیناریش بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی