به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و باران، پارێزگاری دهۆك ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ده‌كات و 10 ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، پارێزگاری دهۆك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرا كراوه كه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی 10 ملیۆن لیتر نه‌وتی ماڵان ده‌كرێت و و بۆ هه‌ر سه‌رۆك خێزانێكیش بڕی 200 لیتر نه‌وت دیار كراوه.
ئێسته پڕۆسه‌كه له‌ناوچه‌كانی زاخۆ و سێمێل ده‌ستی پێ كردووه
راگهیهنراوهكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ئێسته پڕۆسه‌كه له‌ناوچه‌كانی زاخۆ و سێمێل ده‌ستی پێ كردووه و ته‌واوی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده راگهیهنراوهكه میكانیزمی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌یاس دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به "وشه"ی گوت، بێگومان دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه له ڕێی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌مساڵ دابه‌شكردنی نه‌وت له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ.