گرووپێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له ڕێی جۆراوجۆر و میدیاكانیانه‌وه وا نیشانی ده‌ده‌ن كه حكوومه‌ت ته‌نیا كار بۆ هه‌ولێر ده‌كات و سلێمانی په‌راوێز ده‌خات. پیلانیان هه‌یه هه‌وڵه‌كانیان له دژایه‌تیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بگوازنه‌وه بۆ رق به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌ولێر و حكوومه‌ت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئه‌وه كاری گرووپێكه و یه‌كێتی به ته‌واوی پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
به دروستكردنی ته‌نگژه‌ی غاز له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری سه‌ربه لاهوور جه‌نگی، هه‌وڵ درا كێشه بۆ هاووڵاتییانی هه‌ولێر دروست بكرێت و ئاراسته‌ی ته‌نگژه‌كه‌یش وه‌ك رقێكی قووڵ به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وت، به‌و پێیه‌ی خه‌ڵك به‌كارهێنه‌ری راسته‌وخۆی غازه و هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له كوردستان و هه‌ولێر نییه كه به‌و غازه كار بكات.
زیادكردنی ڕقی خه‌ڵكی سلێمانی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر، وه‌ك كاڵا ده‌بینرێ و له‌لایه‌ن گرووپه‌كان به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه له مێژوودا هه‌بووه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
ئه‌و گرووپه‌ی سه‌ربه لاهوور كه ده‌ستیان به‌سه‌ر میدیای یه‌كێتیشدا گرتووه، له هه‌ر رووداوێكدا كه روو ده‌دات رقێكی شاراوه‌یان هه‌یه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر و به به‌رنامه كاری بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه هه‌ستی پێ كراوه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، یه‌كێتی له بازرگانی و ئیداره‌دا هیچ كێشه‌ی نییه، ته‌نیا كار بۆ هه‌راسانكردنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
سێده‌ری بۆ "وشه" گوتی، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له ڕابردوو هه‌بووبێت له پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئێسته ئه‌و كێشه‌یه‌یش نه‌ماوه و قوباد تاڵه‌بانی هیچ كێشه‌یه‌كی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی و مامه‌ڵه‌كردنی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نییه. ئاماژه‌ی دا "یه‌كێتی هه‌موو پۆسته‌كانی له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه ته‌نیا ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان نه‌بێت كه كێشه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ره و له داهاتوو ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ڕابردوودا سه‌رباری ململانێكانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وام نیگه‌رانی له حكوومه‌ت پێشان ده‌دا، ئێسته گرووپێكی ناو یه‌كێتی هه‌ن ڕقی خه‌ڵكی سلێمانی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر تیژ ده‌كه‌ن، وا پێشانی ده‌ده‌ن كه حكوومه‌ت ته‌نیا پڕۆژه له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، حكوومه‌ت هی هه‌مووانه، یه‌كێتی به‌ته‌واوی بڕوای به‌وه‌یه كه حكوومه‌ت هی هه‌مووانه و به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت ده‌كات. ئه‌وه‌یشی دركاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی نێوان فراكسیۆنی یه‌كێتی و وه‌زیره‌كان، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هاوكاری حكوومه‌ت بكه‌ین".
سێده‌ری ڕه‌خنه له‌وانه‌یش ده‌گرێ كه له‌ناو یه‌كێتی هه‌وڵی نانه‌وه‌ی كێشه بۆ حكوومه‌ت یان خه‌ڵكی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر بده‌ن. ده‌ڵێ نابێ وا پێشان بدرێ حكوومه‌ت ته‌نیا هی هه‌ولێره و كاتی ئه‌وه‌یه حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست بكرێت.
ئه‌وه له كاتێكدا بودجه‌ی سلێمانی به ته‌نیا زیاتر بووه له هه‌ولێر له رابردوودا، به‌ڵام له ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌دا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی به‌كار هاتووه، به‌تایبه‌ت تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی كوردستان له به‌غداوه ده‌هات، 47%ی بۆ سلێمانی بوو به ته‌نیا، 53 بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك بوو.
گرووپه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی كه دژایه‌تیی خۆیان له پارتییه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌ولێرییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه ئاراسته ده‌كرێن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن سلێمانی له‌ژێر ئیداره‌ی حكوومه‌ت داببڕن، ئه‌وه‌یش به‌ته‌واوی له دروستكردنی ته‌نگژه‌ی غاز له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ركه‌وت، كاتێك چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ڕێگرییان له گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ هه‌ولێر ده‌كرد.
سێده‌ری هه‌موو ئه‌و كارانه به خراپ ده‌زانێ و ده‌ڵێت، "به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێ هۆكارن كه متمانه له نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست نه‌بێته‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و ڕقه نییه له نێوان خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێ، ئه‌وه‌یشی گوت، "ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی ڕق ده‌ده‌ن له نێوان خه‌ڵكی هه‌ولێر و سلێمانی، له بنه‌مادا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و ده‌یانه‌وێ سه‌قامگیری و حوكمڕانی تێك بده‌ن".
لای خۆیه‌وه عه‌بدولسه‌لام به‌رواری چاودێری سیاسیی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به‌شێك له یه‌كێتی به‌رده‌وام هه‌ڵه ده‌كه‌ن و دواتر داوا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حزبه‌كه‌یان حیساب نه‌كرێ، بۆیه پێویسته ئه‌و حاڵه‌ته به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێ.
به‌رواری بۆ "وشه" ڕوونی كرده‌وه، هه‌ندێك كه‌س و گرووپ وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر كولتووری دژایه‌تی پارتی و ماڵی بارزانی زیاد بكه‌ن، ئه‌وه لایه‌نگریان له سلێمانی زیاد ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرجار ململانێی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی ڕۆڵی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه هه‌یه.
"زیادكردنی ڕقی خه‌ڵكی سلێمانی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر، وه‌ك كاڵا ده‌بینرێ و له‌لایه‌ن گرووپه‌كان به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه له مێژوودا هه‌بووه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه پێویسته ئه‌و گرووپانه‌ی ئێسته‌یش ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كاره، واز بێنن و له ئه‌نجامدا زیان ده‌كه‌ن" به‌رواری وای گوت.