كه‌سێكی نزیك له موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی دوور له به‌شبه‌شێنه و مه‌زه‌وی له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێ، ئه‌وا له ساتی دانیشتنی په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ نه‌درێت، ئه‌وان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر په‌رله‌مان.
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی سه‌در كه ئاماده نه‌بووه ناوی بڵاو بكرێته‌وه، ڕای گه‌یاند، موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی دوور له به‌شبه‌شێنه و حزبی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێ ده‌نگی پێویست نه‌هێنێت، ئه‌وا بۆ پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه، له‌هه‌مان ساتی دانیشتنی متمانه‌پێدان به حكوومه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، لایه‌نگرانمان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر په‌رله‌مان و ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ن كه متمانه‌دان به حكوومه‌ته‌كه ڕه‌ت بكرێته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كان ڕژدن و ته‌نیا بۆ فشارخستنه سه‌ر لایه‌نه‌كان نین
زیاتر
گوتی، ئه‌مه بۆچوون و پێشنیاز نییه و بگره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ محه‌مه‌د عه‌لاوی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، ده‌بێ هه‌مووان پشتیوانی له حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن تواناكان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ناڕوون و تاریك ده‌ڕوات، سه‌در و لایه‌نگرانیشی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌درییه‌كان له كاتێكدایه كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك محه‌مه‌د عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ناوی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات، تا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێ بدرێت.