دیپلۆماتكاران و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌دات، تا هێزه‌كانی له عێراق زیاد بكات و به‌مشێوازه‌یش ده‌یه‌وێ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق مسۆگه‌ر بكات و ئه‌و بۆچوونه بسڕێته‌وه، كه گوایه ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقن.
دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپی ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به‌رپرسیاریه‌تی هاوپه‌یمانان له عێراق ڕاده‌ستی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه بیانووێكی ره‌وا و ڕاست بدۆزێته‌وه، بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق و ده‌یه‌وێ هه‌مان ئه‌زموونی كۆسۆڤۆ دووباره بكاته‌وه.
يه‌رپرسیاریه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ناتۆ ده‌دا و ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه
زیاتر گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واشنتن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی خستووه‌ته ڕوو و به چڕی هانی ناتۆ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ بن له عێراق، ئه‌وا تووشی هه‌مان ڕه‌تكردنه‌وه ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كان ئێسته ئه‌مه‌ریكا نیوه‌ی ژماره‌ی سه‌رباز و ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا پێك دێنێت و ژماره‌ی سه‌ربازانی له ناوچه‌كه گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار سه‌رباز، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان له عێراق بكات به ناوی ناتۆ و ژماره‌ی هێزه‌كانیشی تاڕاده‌یه‌ك كه‌م بكاته‌وه و ئه‌وانه‌یشی ده‌مێننه‌وه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ناتۆ كار ده‌كه‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مارك ئێسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ینس ستۆلتنبێرگی سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی ناتۆ كۆبوونه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان حكوومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه و پێشوازی لێ كردووه.