ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاسمانی باشووری ڕۆژئاوای شاری حه‌له‌بی باكوری ڕۆژئاوای سووریا هه‌لیكۆپته‌رێكی هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، به مووشه‌كی دژه فڕۆكه خرایه خواره‌وه، كه له‌لایه‌ن تۆندڕۆكانی سه‌ر به به‌ره‌ی نووسره‌وه ئاراسته‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كرابوو.
ئاژانسی "
سپۆتنیك"ی ڕووسی له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د بۆ بۆردمانكردنی بنكه و باره‌گاكانی به‌ره‌ی نووسره به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه خولاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره به مووشه‌كێكی مام ناوه‌ند دژه فڕۆكه خراوه‌ته خواره‌وه.
توندڕۆكانی به‌ره‌ی نووسره به مووشه‌كی دژه فڕۆكه خستوویه‌تییانه خواره‌وه
ئاماژه‌ی داوه، به دیارییكراوی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له شاره‌دێی "ئورمی گه‌وره" له باشووری ڕۆژئاوای حه‌له‌ب كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، دوو فڕۆكه‌وانیش له نێو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه بوون و هه‌ردووكیان گیانیان له ده‌ست داوه.
جیا له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ئیدلب، ئێسته هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی به‌ره‌ی نووسره له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای حه‌له‌بیش ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیش له شاره‌دێی ئورمی گه‌وره‌یه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی ئه‌تاربی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب.
شاره‌دێی ئورمی گه‌وره به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره داده‌نرێت، به‌وهۆیه‌وه هێزه‌كانی دیمه‌شق به پشتیوانی ڕووسیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه چڕ كردووه‌ته‌وه و له به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌یش ده‌ستیان به بۆردمانی چڕی بنكه و باره‌گاكانی به‌ره‌ی نووسره له ناوچه‌كه كردووه.