ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیمارات ده‌ستی به گفتوگۆی نهێنی و شاراوه له‌گه‌ڵ ئێران كردووه، بێ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكن به نهێنی گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوویش به نهێنی ئیمارات و ئێران له ئه‌بوزه‌بی كۆبوونه‌ته‌وه و دانوستاندنیان كردووه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆ نهێنیانه له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه، دوای ئه‌وه دێ، كه وڵاتانی كه‌نداو دوودڵن و گومانیان لا دروست بووه، له‌سه‌ر پاراستنی وڵاته‌كانیان له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای بێ ئومێدبوونیش له واشنتن ده‌ستیان به هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران كردووه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ڕژد نین و ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ به ته‌واوی دژی ئێران بوه‌ستێته‌وه، بۆیه باوه‌ڕیان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه و نایانه‌وێ ببن به زیانمه‌ندی یه‌كه‌می گرژی و فشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه دوای ده‌ستكردنی ئیمارات به دانوستاندنی نهێنی و بێ ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا، سعوودیه‌یش له ڕێی عێراق و پاكستانه‌وه له هه‌ماهه‌نگیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ تاران ئاڵوگۆڕ بكات و ده‌ست به دانوستاندنی نهێنی بكات و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به گفتوگۆ یه‌كلایی بكاته‌وه.