وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ئاوه‌كانی كه‌نداو كه بۆ حووسییه‌كان ڕه‌وانه ده‌كران، به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره له دنیا.
مایك
پۆمپیۆ له تویتێكدا نووسیویه‌تی، هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر 358 مووشه‌كی ئێران و چه‌ندان جۆره چه‌كی تر له ئاوه‌كانی كه‌نداو بگرن، له‌وكاته‌ی له كه‌ناراوه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ یه‌مه‌ن و چه‌كدارانی حووسی ڕه‌وانه كراون.
زیاتر گوتی، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی تری ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره له دنیا و پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی ڕوونی له‌وباره‌وه هه‌بێت و جیهان به توندی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی توندوتیژی له ناوچه‌كه سه‌ركۆنه بكات.
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه ئێران پشتیوانی تیرۆر ده‌كات
له به‌شێكی تری تویته‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ ئێران بكه‌ن و گه‌مارۆ و فشاره‌كان له‌سه‌ر تاران قورس‌تر بكرێن، تا ئه‌و وڵاته ناچار بكرێ، ده‌ست له پشتیوانیكردنی هێزه تیرۆریستییه‌كان هه‌ڵبگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای ئه‌مه‌ریكاوه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو ئاشكرای كرد، كه كه‌شتییه‌كیان له ئاوه‌كانی كه‌نداو گرتووه، كه نزیكه‌ی 400 مووشه‌ك و چه‌ندان جۆری چه‌ك و دژه تانكی تێدا بووه و له ئێرانه‌وه بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕه‌وانه‌كراون.