مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی 56مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ دان برۆلیێت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
برۆلیێت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕووی كرده سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و ڕای گه‌یاند، باس له چیرۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ین، كه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌یه. وتیشی "هه‌رێمی كوردستان له لیبیا نه‌وتی زیاتره و هیوادارین پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه فراوانتر بكه‌ین".
كۆ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین
هاوكات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كدا گوتی، له راستیدا به‌رده‌وام هاوئاهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ وه‌زیردا و ئه‌مڕۆیش كۆ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت له كۆنفرانسی ئه‌مساڵدا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.