كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی زانیاری وردی له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن و كڕین و فرۆشتن به پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه نرخی پۆستی وه‌زاره‌ته ناسیادییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 80 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه" له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د عه‌لاوی له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری گه‌وره و له ڕۆژانی ڕابردوو، محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی نوێنه‌ری حزبوڵای لبنانی له عێراق و حه‌سه‌ن داناییفه‌ڕ باڵوێزی پێشووی ئێران له به‌غدا و شێخ عه‌بدولحه‌لیم زوهێری نزیك له نووری مالیكی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ل عه‌لاوی كردووه و داوای چوار وه‌زاره‌تییان له حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه و ئه‌ویش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
نرخی وه‌زاره‌تی كاره‌با 80 ملیۆن دۆلاره
هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، كه ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له دیداری له‌گه‌ل عه‌لاوی داوایكردووه، شێخ قاسم ئه‌لهاشمی برای پۆستی له حكوومه‌ته‌كه‌ی پێ بدرێ، ئه‌ویش ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا بۆ كه‌ناڵه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به پۆسته وه‌زارییه‌كان هاوشێوه‌ی ساتی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو ده‌ستی پێ كردووه و وه‌زاره‌ته ناسیادییه‌كان ده‌كڕدرێنه‌وه و وه‌ك نموونه‌یش ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه نرخی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری كاره‌با 80 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانیش 25 ملیۆن دۆلار.