له په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
دووپات له گرنگیی سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق كرایه‌وه
به‌گوێری ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی له بواری ئابووری و هاوئاهه‌نگی زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كرا.
دووپات له گرنگیی سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه كرایه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرا . سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته له هه‌ر گۆڕانكاریی و پێشهاتێكدا، پێگه‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت.