ئه‌ڵمانیا له‌ ڕاهێنانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

:: PM:10:20:14/02/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنێگرێت کرامپ کارنباور لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبووەوە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ستایشی دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 14ی‌ شوبات، به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پَیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
 
وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ستایشی دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردن و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە.

له‌ كۆتاییشدا روونكراوه‌ته‌وه‌، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بەردەوامبوونیان وەک بەشێک لە هاوپەیمانبی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ داعش هەڕەشەیەکی رژده‌ بۆ سەر ئاسایشی دنیا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم