دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا و چه‌ندان گه‌وره به‌رپرسی وڵاتان كۆبووه‌وه، به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چڕ و پڕن و به جیا 12 دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و شانده جیا جیاكان ده‌بێت.
له سه‌ره‌تادا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م ڕۆژی كاره‌كانی كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش له‌گه‌ل مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ شێخ سه‌باح خالد حه‌مه‌د سه‌باح سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كوێت و دواتر له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆ ده‌بێته‌وه.
له درێژه‌ی به‌رنامه و دیداره‌كانی ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێس، لینزی گراهامی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و مارك رووته سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا هاریت سینگ سه‌ججان و جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا كۆ ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و فڕه‌نسا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا كۆ ده‌بێته‌وه
دوێنێ هه‌ینی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بۆیكۆ بۆریسۆڤی سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا و نه‌جاح شمه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبووه‌وه.
كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش له 14 تا 16ی شوبات/فێبرایه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێ و به به‌شداری ده‌یان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و گه‌وره كۆمپانیا و دیپلۆماتكارانی جیهان و پرۆفیسۆر و شاره‌زایان ساز كراوه و ساڵانه‌یش له‌و كۆنفڕانسه باسی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان ده‌كرێ و ڕاسپارده و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ ده‌خرێته‌ڕوو.