باڵوێزی به‌ریتانیا له به‌غدا له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ده‌رچوونی هاوپه‌یمانان ده‌رفه‌تێكی زێڕین به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات.
ستیڤن هیكی باڵوێزی به‌ریتانیا له به‌غدا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "
المربد" ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانی به‌ریتانیا له نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش ڕیزبه‌ندی دووه‌میان گرتووه له ڕووی ژماره‌وه، له‌باره‌ی ده‌رچوونی هێزه‌كانی بیانیش كه له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ئێمه وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌نگاوێكی باش نییه و جێی نیگه‌رانییه، چونكه ده‌رفه‌تێكی زێڕین به تیرۆریستان ده‌دات.
تا هه‌ڕه‌شه‌كان مابن و تیرۆر ڕیشه‌كێش نه‌كرێ مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان پێویسته
زیاتر گوتی، ئێمه شانازی به‌و هه‌ماهه‌نگییه پته‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، كه توانیومانه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستان تۆمار بكه‌ین و به‌رده‌وامیش بین له ڕاوه‌دوونانیان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی باڵوێزی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مانه‌وه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان ڕێككه‌وتنی نوێ ده‌كه‌ن و بێگومان بوونی هێزه‌كانیش له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق و به ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا بووه، ئێسته‌یش هه‌موو ئامانجه‌كان بۆ له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵی پاشماوه‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراقیش له هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر به‌هێزدان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان.