حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا داوای له كۆنگرێسی وڵاته‌كه كردووه، ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر به‌كارخستنی 1.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بودجه‌ی وڵات له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو، بۆ دروستكردنی كۆگایه‌كی نیشتمانی گه‌وره و نوێ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی یۆرانیۆم و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویستیان به كۆگاكردنی زیاتری یۆرانیۆمه.
حكوومه‌تی تره‌مپ به‌م هه‌نگاوه پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنانی زیاتری
یۆرانیۆم له ناوخۆی وڵات ده‌كاته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه ئامانجیان ده‌سته‌به‌ر و دڵنیایییه له وزه‌ی پێویست بۆ ناوچه جیا جیاكانی وڵات.
به‌شێك له كۆنگرێسمانانی دیموكرات و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وڵات به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به كۆگاكردنی یۆرانیۆمی زۆر نییه و بگره مه‌به‌ستی تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خه‌ریكی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی یۆرانیۆمن كاری پێویستیان هه‌بێ و پشتیوانیان بكات، تا قازانجی زۆرتر بكه‌ن.
گه‌وره‌ترین كۆگای هه‌ڵگرتنی یۆرانیۆم دروست ده‌كات
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی به ڕێژه‌ی 96% كه‌م كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی كاركردن له دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و ئاماده‌كردنی یۆرانیۆم بێكار بمێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێ زۆرێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه بن، به‌ڵام خه‌ڵكی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا و شاره‌كانی نزیك له كانه‌كانی یۆرانیۆم ترسی زۆریان هه‌یه، كه ژیانیان به ته‌واوی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌هۆی تیشكدانه‌وه‌ی یۆرانیۆمه‌وه.