ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" دووپاتی كرده‌وه كه به دوای بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ده‌گه‌ڕێ، بۆ به‌شداری له پرۆژه‌ی "ئارتیمس" بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی گه‌ردوونی و ڕه‌وانه‌كردنی كۆمه‌ڵێك بۆشاییگه‌ری ئاسمانی تا له‌وێ بمێننه‌وه و بژین.
ناسا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌و جۆره كاره له دووی ئادار/مارس ده‌كاته‌وه و تا كۆتایی مانگه‌كه پێشوازی له وه‌رگرتنی سی ڤی خوازیارانی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یش كه وه‌ك كارمه‌ندی ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌رده‌گیرێن، بڵاوی كردووه‌ته‌وه: كه مانگانه ساڵانه بڕی 161 هه‌زار و 141 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان پێ ده‌درێت.
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و توانای زۆر مانه‌وه له تۆڕی ئینته‌رنێتی پێویسته
به دیارییكراوی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌نووسیوه كه پێویستیان پێیه‌تی، به‌ڵام پێشتر كه هه‌مان ده‌رفه‌تیان خستووه‌ته ڕوو، خۆی له هه‌شت تا 12 كه‌س ده‌بینییه‌وه، دواجاریش ناسان پێویستی بۆ چه‌ند بۆشاییگه‌ری ئاسمان ڕاگه‌یاند و به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان 18 هه‌زار كه‌س داوایان پێشكه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ناسا وه‌ربگیرێن و ڕه‌وانه‌ی گه‌ردوون بكرێن.
كه‌سی پێشكه‌شكار پێویسته ماسته‌ری له زانست و ته‌كنه‌لۆجیا یان ئه‌ندازیاریی و بیركاری هه‌بێت، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس كه‌مترین چانسی ده‌بێت، پێویسته ئه‌زموونی دوو ساڵیشی له ژیانی كاركردن له بوارێكی پێوه‌ست به بۆشایی ئاسمان و گه‌ردوون هه‌بێت، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه هیچ كێشه‌ی نه‌بێت و تا زیاتر بتوانێ له تۆڕی ئینته‌رنێت بگه‌ڕێت و بمێنێته‌وه، بۆ ناسا باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ردوون بتوانێ به به‌رده‌وامی وریا بێ و نامه و په‌یامه‌كان وه‌ربگرێ و له ئینته‌رنێت دوور نه‌كه‌وێته‌وه.