سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئاشكرای كرد، ناتۆ ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی كورد له ناوچه‌كانی باكوری عێراق بگرێته ئه‌ستۆ.
ینس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ له گوته‌یه‌كی له‌میانه‌ی كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی وه‌كو ناتۆ بوونمان له ناوچه كوردییه‌كان نییه، به‌ڵام زۆرێك له ئه‌ندامانی ناتۆ له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌وێن و مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش كارئاسانی و ڕێگاخۆشكه‌ر ده‌بێ و ئێمه‌یش ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی مه‌شقپێكردنی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرینه ئه‌ستۆ.
ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه ئه‌ركی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرینه ئه‌ستۆ
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی دا، توانای ته‌واو و پێویست هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ مه‌شقكردن به هێزه‌كانی عێراق چڕ بكاته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش پێویسته به به‌رده‌وامی چاودێری پاشماوه‌كانی تیرۆریستان بكرێ و پرۆسه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
پێشتر میدیاكانی ئه‌وروپا بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێگری له ده‌رچوونی هێزه‌كانی له عێراق، ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به ناتۆ ده‌دات و ڕۆڵی سه‌ره‌كی بۆ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له عێراق به‌جێ دێڵێت و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش به‌شێك له هێزه‌كانی له عێراق ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌م حكوومه‌تی عێراق له دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌رباز ده‌كات، كه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان تووشی بووه، هه‌میش به‌غدا پێشوازی له ده‌سپێشخه‌ری زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق ده‌كات، كه دۆخه‌كه به دڵی واشنتن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.