جیف بیزۆز دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیا، بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی ته‌رخان كرد.
کۆمپانیای ئەمازۆن بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگە هەژمار دەکرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جیف بیزۆز دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام رای گه‌یاندووه، بڕی 10 ملیار دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێكچوونی ژینگه و گه‌رمبوونی زه‌وی ته‌رخان ده‌كه‌م له چوارچێوه‌ی "سندووقی زه‌وی بیزۆس" و ده‌یخه‌مه خزمه‌ت زانایان و چالاكانی ناحكوومی، ئه‌و هاوكارییانه له مانگی شه‌شه‌وه ده‌درێته چالاكان.
ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه له هه‌ژماری بانكی جیف بیزۆز دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن ده‌درێته زانایان و چالاكانی ژینگه‌یی.
جیف بیزۆز به ده‌وڵه‌مه‌ندترین مرۆڤی گۆی زه‌وی داده‌نرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی به 100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هاوكات ساڵانه هاوكاری مرۆیی له وڵاتانی هه‌ژار پێشكه‌ش منداڵان و نه‌خۆشانی ئایدز و شێرپه‌نجه ده‌كات.
هه‌رچه‌ند فرۆشگای ئینته‌رنێتی ئه‌مازۆن خۆی به یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تێكچوونی ژینگه و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت، ژماره‌ی به‌رزی كڕیاران و ئه‌و كاڵایانه‌ش كه به‌هۆی جیاوازه‌وه له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ كۆمپانیاكان، سه‌رجه‌میان به فڕۆكه و كه‌شتی و ئۆتۆمبێل ده‌گوازرێنه‌وه كه ئه‌مازۆن هۆكاری رێكخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و كڕین و فرۆشتنانه‌یه له دنیادا.