به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران و به‌فره‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ده‌وورووبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، ئێسته سه‌یرانگای " گۆڵێ"ی پێنجوێن، كه ساڵانه له وه‌رزی هاویندا، زۆرترین گه‌شتیار و هاووڵاتی رووی تێ ده‌كات، ئاستی ئاوه‌كه‌ى زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاكۆ كه‌ریم دانیشتووی گوندی گۆڵێ به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، باران و به‌فرێكی زۆر باریوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی چه‌م گۆڵێ رووی له زیادبوون كردووه و به‌هۆیه‌وه پردێكی ناوچه‌كه‌ی ڕووخاندووه.
بەهۆی بارینی بەفر و بارانێکی زۆرەوە ئاوی ناوچەکە زیادی کردووە پردیی هاتوچۆی هاووڵاتییانی ڕووخاندووە
زیاتر گوتی، ساڵانه له‌وه‌رزه جیاوازه‌كاندا، گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له‌م سنووره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته، به‌هۆی ڕووخانی ئه‌و پرده‌ی كه بۆ چوونی گه‌شتیاران و هاووڵاتییان دروست كرابوو كه‌س ناتوانێت به‌ره‌و لای ئه‌و قه‌یته‌رانه بچێت كه پێشتر بۆی ده‌چووین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌بواری گه‌شتیاری زستانه هۆكارێكی تره كه ئه‌م سه‌یرانگا دڵگیر و به‌ناوبانگه‌ی پێنجوێن و كوردستان فه‌رامۆش بكرێت.
گوندی گۆڵێ، ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به‌شارۆكه‌ی پێنجوێن، خاوه‌نی سه‌یرانگایه‌كی جوان و چه‌م و قه‌یته‌رانێكی به‌رزی ئاوه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی