ژنێكی مه‌كسیكی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته هه‌واڵی مه‌رگی باوكی پێ ده‌گات، به‌ڵام له‌م دواییه له ڕێی نه‌خشه‌ی گووگڵه‌وه به په‌خشی زیندووه باخچه‌ی پێشووی باپیری دۆزیوه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌م خانووه‌كه‌یشی باوكی له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه، ئه‌مه‌یش تووشی شۆكی ده‌كات.
یاجیرا ئه‌و ژنه مه‌كسیكییه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی خستووه‌ته ڕوو و ده‌ڵێ، زۆر نیگه‌ران و خه‌مباربووم، كه بێ ماڵئاوایی كردن چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته باوكم له ده‌ست دا، به‌ڵام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی خانه‌واده‌كه‌مان توانیم له ڕێی نه‌خشه‌ی گووگڵ ماپه‌وه باخچه‌ی باپیره‌م له ناوچه‌ی دۆرانگۆی مه‌كسیك بدۆزمه‌وه، له نێو باخچه‌كه خانووێك هه‌بوو و ئه‌وه‌ی تووشی شۆكی كردم، بینیم باوكم له‌سه‌ر كورسییه‌ك له‌به‌رده‌م خانووه‌كه دانیشتووه.
چه‌ند ساڵێكه باوكی مردووه و له نه‌خشه‌ی گووگڵ دۆزییه‌وه
ئه‌و ژنه
ده‌ڵێ، دوای بینینی دیمه‌نه‌كه خۆم بۆ نه‌گیرا و گریام و ساتی بینینی باوكیشم له‌سه‌ر كورسییه‌كه تۆمار كرد و وێنه و گرته ڤیدیۆكه‌م بۆ ئه‌ندامانی تری ماڵباته‌كه‌م نارد و هه‌مووان به‌وهۆیه‌وه یادمان كرده‌وه، زۆرجار ته‌كنه‌لۆجیا ده‌بێته هۆی بیرهێنانه‌وه‌ی ئازیزان و دۆستانمان كه به‌هۆی جه‌نجاڵی ژیانه‌وه له‌یادمان كردوون.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، نه‌خشه‌كه‌ی گووگڵ كۆن بووه و به‌وشێوه‌یه تۆمار كراوه كه باوكی ئه‌و ژنه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه، بۆیه كچه‌كه وای زانیوه ڕاستییه، به‌ڵام دواجار بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه تۆماره‌كه كۆنه و هی سه‌رده‌می به‌ر له مه‌رگی باوكیه‌تی، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، ئه‌و ژنه و میدیاكان به مانشێتی گووگڵ ماپ پیاوێكی مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه به چڕی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.