گه‌نجێك له
به‌ریتانیا له‌میانه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ناوچه‌ی پیك دیسترێكت وێنه‌یه‌كی ئاسمانی به ڕێككه‌وت گرت، به‌ڵام دواتر سه‌یری كرده‌وه، تووشی شۆك بوو كاتێك بینی وێنه‌ی تارماییه‌ك هاوشێوه‌ی فریشته ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و گه‌نجه ناوی لی هاولییه و له كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌مومژاوی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی پیك دیسترێكت سووڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی دیارده‌ی ناوازه‌ی بركۆن سپێكتری بگرێت، كه دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونییه‌وه و تیشكی خۆر و تاریكی له‌یه‌ك كاتدا له پشت و پێشه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ده‌ن، واته ده‌كه‌ویته نێوان هه‌ردوو تیشكه‌كه‌وه.
وێنه‌كه به‌ریككه‌وتنی په‌لكه‌زێڕینه و دیارده‌ی گه‌ردوونییه
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێ، به كامێراكه‌م له جۆری كانون وێنه‌یه‌كی زۆرم گرت، به‌ڵام هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم كه ئه‌و وێنه‌یه بگرم و تێیدا تارمییه‌كی هاوشێوه‌ی مرۆڤ ده‌ركه‌وتووه، وه‌كو سێبه‌رێك له ژێر ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی دا، دیمه‌نه‌كان زۆر ناوازه بوون، له یه‌ك كاتدا دیارده‌ی برۆكن سپێكتری و په‌لكه‌زێڕینه له ئاسمان ده‌ركه‌وتن، كه ئه‌مه‌یش زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، ئه‌و وێنه‌یه‌یشی كه گرتم، هۆی كاردانه‌وه و كارلێكی هه‌ردوو دیارده‌كه‌یه به یه‌كه‌وه، كه هاوكات دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێك له خه‌ڵكی به فریشته ناویان برد و به دنیا بڵاوبووه‌وه.