له‌وكاته‌ی به‌غدا چه‌ندان رووداوی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و دیارترینیان پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقه، په‌رله‌مانتارانی كورد پێیان وایه به دروستكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیى كوردستانی، كورد هه‌نگاوى زیاتر له به‌غدا ده‌چێته پێشه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا به لاواز سه‌یرى ناكات.
پڕۆژه‌یه‌ك له‌باره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كراوه و زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش وه‌ك سه‌ره‌تا له‌سه‌ری رازین و خه‌ریكی تاوتوێكردنین.
شێروان میرزا ئه‌ندامى فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتى، پێكهێنانى هاوپه‌یمانیی كوردستانى كارى بۆ كراوه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیش نه‌بێ، ئه‌وه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌غدا بڕیارى هاوبه‌شیان ده‌بێ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندیى خۆیان ده‌پارێزن.
ڕوونی كرده‌وه، پێكهێنانى حكوومه‌ت و گفتوگۆی كورد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێراوی پێكهێنانى حكوومه‌ت، سه‌نگى مه‌حه‌كه تا یه‌كلا ببێته‌وه كورد یه‌ك په‌یامى هه‌یه، یان جارێكى تر به چه‌ند په‌یامێك ده‌چێته‌وه به‌غدا.
"كورد له‌م قۆناغه‌دا نابێ بچێته هیچ به‌ره‌یه‌كى سیاسی دژى هیچ به‌ره‌یه‌كى تر، به‌ڵكو پێویسته هاوسه‌نگى له نێوان لایه‌نه‌كان بپارێزێت و هاوپه‌یمانیى بۆ پاراستنى ئه‌زموون و به‌دیهێنانى ده‌ستكه‌وته‌كانى بكات، راسته كورد پێویستى به‌وه‌یه هاوپه‌یمانیى له به‌غدا هه‌بێ، به‌ڵام دوو هێنده لایه‌نه عێراقییه‌كان پێویستیان به كورد هه‌یه بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانیان" میرزا وای گوت.
نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا جارێكی تر رووبه‌ڕووی گفتوگۆیه‌كی سه‌ختی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و داڕشتنی بودجه و دیاریكردنی پشكی هه‌رێم و یاسای هه‌ڵبژاردن و سه‌رژمێری دانیشتووان له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌بنه‌وه، بۆیه له هه‌موو كات گرنگتره كورد و فراكسیۆنه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بن تا قورساییه‌كی زیاتریان هه‌بێت له ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، به"وشه" گوت، كورد هه‌موو كاتێك ناچێته ناو هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كه تووشى كێشه ببن، بۆیه هه‌موو كاتێك كورد خۆى به‌دوور گرتووه له ململانێى لایه‌نه‌كان و نه‌بووه به هاوپه‌یمانى كه‌سیان.
روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ددان به مافه‌كانى كورد بنێت و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، كورد هاوپه‌یمانیى ده‌كات و سیاسه‌تى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌و ده‌بێت. ئاماژه‌ى كرد، "لایه‌نه عێراقییه‌كان پێویسته بیر له ڕابردوو بكه‌نه‌وه كه كاتێك كورد په‌راوێز بخرێ، سه‌قامگیرى له عێراق دروست نابێت، بۆیه نابێ بیر له په‌راوێزخستنى كورد بكه‌نه‌وه".
"سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى كوردستانى له به‌غدا پێك بهێنرێ، ئێسته ڕه‌شنووسێك دراوه‌ته فراكسیۆنه‌كان تا لاى خۆیان تاوتوێى بكه‌ن، دواتر كۆبوونه‌وه‌ى له‌باره‌وه ده‌كرێ و پێڕه‌وى ناوخۆى هاوپه‌یمانی كوردستانى په‌سه‌ند بكرێ، چونكه كورد به‌و هه‌نگاوه زیاتر له به‌غدا ده‌چێته پێشه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا به لاواز سه‌یرى ناكات" هه‌ركی وای گوت.
هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌زانن له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه جوانتر و كاریگه‌رترن، به‌ڵام كێشه‌ی متمانه هه‌یه
هاوكات جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان دانیشت و ره‌شنووسێك نووسراوه و باسی سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی تێدا كراوه، یه‌كه‌میان پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، دووه‌م پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی عه‌لاوی، سێیه‌م دۆخی به‌غدا له سایه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی هه‌یه.
وه‌ك كۆچه‌ر گوتی "ئه‌وان ئه‌و ره‌شنووسه‌یان داوه‌ته ئێمه و تاوتوێی ده‌كه‌ین و تێبینییه‌كان و زیادكردن و كه‌مكردن له‌ناو ره‌شنووسه‌كه‌دا ده‌كرێت، ته‌نیا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه فراكسیۆنه‌كان به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و تاوتوێی بكه‌ن".
"پێویسته كورد ئاراسته و هاوسه‌نگی بۆ خۆی دروست بكات و خه‌ڵكی به‌رانبه‌ری بخوێنێته‌وه، ئێسته سوننه یان شیعه چاویان له‌وه‌یه چه‌ند لایه‌نێكی كورد بۆ خۆیان رابكێشن، بۆیه پێویسته كورد ئاراسته‌ی خۆی دیاری بكات و له‌سه‌ر خواست و داواكاریی هه‌موو كورد كۆده‌نگی بكات، ئه‌گه‌ر بتوانین له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه كۆ ببینه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام خه‌ڵكیش رێزمان لێ ده‌گرن و ئه‌وه نامێنێ كه تۆ له‌گه‌ڵ سوننه یان شیعه‌ی، تۆ له‌گه‌ڵ مافی خۆتی و كێ ئه‌و مافه‌ت بۆ فه‌راهه‌م بكات، ده‌بی به هاوپه‌یمانی ئه‌و" كۆچه‌ر وای گوت.
دووپاتیشی كرده‌وه "به‌ڵام ئه‌گه‌ر چووینه ناو حیساباتی تر، ئه‌وا نه ئێمه ئه‌وان و نه ئه‌وانیش ئێمه به‌ته‌واوه‌تی رازی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرن و ئه‌وانیتر فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، به‌وه‌یش ئه‌وان دوو قازانج له‌و دۆخه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م كاری خۆیان به‌وانه ده‌كه‌ن و دووه‌م ئه‌و ناكۆكییه ده‌خه‌نه ناومان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو نایشارێته‌وه كه هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌زانن كورد له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه جوانترن و ده‌توانین زووتر و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و كورد به‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام ده‌شپرسێ "تا چه‌ند متمانه‌یان به‌یه‌كتر هه‌یه؟، ئه‌وه كێشه‌ی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانه".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو "وه‌ك یه‌كگرتوو حه‌ز ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانییه‌كی راسته‌قینه دروست ببێت كه ئه‌وه‌یش به‌قسه‌كردن نییه، به‌ڵكو ده‌بێ به‌كرده‌نی بێته سه‌لماندن به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حزبه گه‌وره‌كان".
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌یاده محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، پڕۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێڕه‌وێكی ناوخۆییان بۆ داناوه و لایه‌نه‌كانیش ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه، بۆیه ده‌یانه‌وێ له وه‌رزی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، به ته‌واوی پڕۆژه‌كه بخه‌نه كار بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
وشه/ سه‌رخێڵ هاشم و مه‌حموود ئیسماعیل