ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له ئه‌ڵمانیا به‌شداری له كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش كرد، هاوكاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه، ده‌یان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای دنیا ئه‌نجام دا.
به‌سه‌رنجدان له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سروور بارزانی، ده‌رده‌كه‌وێ جارێكی تر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی به‌گوێی دنیا چرپاند. جگه له‌وه‌ی بۆ سێیه‌م جار داوای له سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كرد "پێویسته كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان پارێزراون بن".
نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و ته‌ناهی، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و وزه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو
نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و ته‌ناهی، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و وزه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو، له‌و ڕووه‌یشه‌وه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به یه‌كێك له كۆبوونه‌وه گرنگه‌كان داده‌نرێ.
هه‌موو ئه‌و جووڵانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له چوارچێوه‌ی ئه‌و دروشمه‌دا ده‌سووڕێته‌وه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و كابینه‌یه هه‌ڵیگرتووه، ئه‌ویش "كوردستانێكی به‌هێزه".
به بڕوای چاودێرانی سیاسی، پێشوازی و دیداره‌كانی مه‌سروور بارزانی له میونشن وێنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه نه‌ك هه‌رێمی، ئه‌وه‌یش جارێكی تر گرنگی پێگه‌ی كورد له ئاستی دنیادا ده‌رده‌خات.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی 56مین كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ دان برۆلیێت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی و نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگریی عێراق، ڕه‌وشی ته‌ناهیی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆ بووه‌وه. سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا بانگێشتی فه‌رمی بۆ وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كرد كه ئه‌وه گرنگییه‌كی زۆری بۆ كوردستان هه‌یه له ڕووی ئابوورییه‌وه.
یه‌كێكی تر له دیداره گرنگه‌كان كه بووه جێی باسی ته‌واوی میدیاكانی دنیا، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكابوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه ته‌ناهییه‌كان كرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ئهنێگرێت كرامپ كارنباور له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆ بووه‌وه و به‌ڵێن درا له هاوكاری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بن.
هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له میونشن كۆ بوونه‌وه و ئیسپه‌ر دووپاتی كرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا".
له‌چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچهكهیشدا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ سه‌باح حه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت كۆ بووه‌وه، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان یه‌ك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.
له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه و هاوكاری سه‌ربازی و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.
یه‌كێكی تریش له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی زۆتریش قسه‌ی له‌سه‌ر ئاستی میدیا ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان دروستكرد، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ بوو كه‌گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان داوای "پاراستنی رۆژئاوای كوردستان و گه‌ره‌نتی مافه‌كانی كوردی له‌و پارچه‌یه له رووسیا كرد".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی گه‌وره‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی سیناتۆر لیندسی گراهام كۆ بووه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆ ده‌بوونه‌وه دواتر دڵخۆشی و سه‌رسامی خۆیان له‌به‌رده‌م میدیاكاندا پێشان ده‌دا، له‌وانه مارك روته سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا دڵخۆشی خۆی به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشان دا و ڕای گه‌یاند كه پێوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكی باشدایه.
مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه و دووپات له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرایه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ بووه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، ده‌بێ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیره‌كانی هه‌رێم له حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی دنیا له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، له‌گه‌ڵ هارجیت سهجانی وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا كۆ بووه‌وه.
له رۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، له‌گه‌ڵ جان ئێف لۆدریانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا كۆ بووه‌وه و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میونشن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ بووه‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نیلس ئانن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه كۆ بووه‌وه و تاوتوێی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری میونشن له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆ بووه‌وه.
دواجار رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌یش له درێژه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆیش سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دیدارێكی گرنگی سیاسیی له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان كۆبووه‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به دوادا هات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ه‌ی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا به‌جیا له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.