سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كه ئه‌وان هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ كابینه‌ی حكوومه‌تی محه‌مه‌د عه‌لاوی نییه و دووشه‌می داهاتوویش له په‌رله‌مان ده‌بن و ده‌نگ به حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید له لێدوانێكدا كه پێگه‌ی "الاخباریه" بڵاوی كردووته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی لاریمان له كابینه‌ی وه‌زاری محه‌مه‌د عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق نییه، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان دووشه‌می داهاتوو به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ده‌بن و ده‌نگیش بۆ پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه و متمانه‌پێ به‌خشینی ده‌ده‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید گوتی، پێشبینی ده‌كه‌ین كه لایه‌نی تری كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری دانیشتنی دووشه‌می داهاتوو بكه‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ حكوومه‌تی محه‌مه‌د عه‌لاوی دووپات بكه‌نه‌وه.
پشتیوانی له حكوومه‌تی عه‌لاوی ده‌كه‌ین و ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م محه‌مه‌د عه‌لاوی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه نامه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دووشه‌می داهاتوو دانیشتن بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ساز بكرێت.
به‌شداری
كۆمه‌ڵ له دانیشتنه‌كان له كاتێكدایه كه لایه‌نه كوردییه‌كانی تر له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت به گوێره‌ی پێشنیازی لایه‌نی كوردی له حكوومه‌ت دانه‌نرێن، ئه‌وا به‌شداری له حكوومه‌ت و دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌پێدانی حكوومه‌ته‌كه ناكه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌لاوی داده‌نرێن به نوێنه‌ری كوردیان نازانن. ئه‌گه‌ریش بۆ شیعه‌كان هه‌بێ خۆیان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاریی بكه‌ن، بۆچی كورد و سوننه بۆیان نییه وه‌زیره‌كانی خۆیان له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه دیاریی بكرێت.