دادگای تاوانه‌كانی ناوجه‌ی نه‌جع حه‌مادی میسڕ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ دوو كه‌س و به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ بۆ پێنج كه‌سی تر ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ كه‌سیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنێك له ناوچه‌ی دشنای باكوری شاری قنا كوشتووه.
دۆسیه‌ی كوشتنی سێ كه‌سه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و حه‌وت بكوژه‌وه بۆ مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به چه‌ك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر سێ كه‌س و ده‌یانكوژن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنێكی خانه‌واده‌كه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به گشتی پێنج كه‌س كۆتایی به ژیانیان هات و پێنجی تریش 15 ساڵ ژیان له زیندان به‌ڕێ ده‌كه‌ن
دواتر هێزه‌كانی ته‌ناهی هه‌ر حه‌وت كه‌سی تۆمه‌تباریان گرت و دۆسیه‌ی له دادگا بۆ كرایه‌وه و دوای ده‌یان دانیشتنی دادگا، دواجار دادوه‌ر بڕیاری دوو له تاوانباران سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ و پێنج كه‌سه‌كه‌ی تریش هه‌ریه‌كه‌ی 15 ساڵ ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنان له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا تاوانێكی گه‌وره‌یه و ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و خوێنڕژتنی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.