لەهەڵەبجە لەبەر نەبوونی هۆڵی شانۆ شانۆکاران زۆر جار سوود لە شەقام و شوێنە گشتییەکان وەردەگرن
هه‌ڵه‌بجه له دێرزه‌مانه‌وه شاری ڕۆشنبیری بووه و به ده‌یان هونه‌رمه‌ندی پێشكه‌شی كورستان كردووه و گرووپی هونه‌ری و شانۆكاری باشی تێدایه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بووه پارێزگایش، كه‌چی بوونی هۆڵێكی سه‌رده‌مییانه‌ی شانۆی پێ ره‌وا نه‌بینراوه. هونه‌رمه‌ندان گله‌ییان هه‌یه و ده‌ڵێن به‌رپرسان و حكوومه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نایه‌ن.
ناكرێ شوێنێك ناوی پارێزگای له‌سه‌ر بێت و هۆڵی شانۆیی تێدا نه‌بێت كه به سه‌ره‌تاییترین بنه‌مای پێشكه‌وتن و شارستانیی داده‌نرێت. به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه له‌مه بێبه‌شه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری زۆره.
شنیا هۆشیار ئه‌كته‌ری شانۆ له هه‌ڵه‌بجه، به نیگه‌رانییه‌وه به"وشه"ی ڕاگه‌یاند كه هیچ هۆڵێكی شانۆیی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا نییه تا هونه‌رمه‌ند و شانۆكار، كاره هونه‌رییه‌كانی خۆیانی تێدا بخه‌نه ڕوو.
هۆڵ نه‌بێت ناتوانی نمایش بكه‌یت، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌مته‌رخه‌من
شنیا ده‌ڵێت "ئێمه له هه‌ڵه‌بجه گرووپی پانتایی شانۆی واڵامان هه‌یه له 30 ئه‌كته‌ر پێكدێت، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئێران و پارێزگاكانی كوردستان شانۆگهرییمان نمایش كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان خهڵاتین، به‌ڵام له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هیچ هۆڵێكی ستاندارد نییه بۆ نمایشی شانۆییه‌كانمان".
به‌بڕوای ئه‌و ئه‌كته‌ره، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گرنگی به هونه‌ر بده‌ن، ئه‌وا هه‌ڵه‌بجه له ته‌واوی بواره‌كانی هونه‌ردا ده‌توانێ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق پێگه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی هه‌ڵه‌بجه پشتگوێ خراون.
لای خۆیه‌وه سه‌نعان فایه‌ق به‌رپرسی گرووپی شانۆی خورماڵ، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه چه‌ندان جار داوایان كردووه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هۆڵی شانۆ بكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌و گوتی "ئه‌گه‌ر تۆ هۆڵت نه‌بێت ناتوانی نمایش بكه‌یت، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌مته‌رخه‌من له دروستكردنی هۆڵێكی ڕۆشنبیری و به‌دواداچوونی رژد ناكه‌ن تا ببینه خاوه‌ن هۆڵێكی شایسته، بۆیه به ناچاری گرووپه شانۆییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بۆ پرۆڤه روو له ده‌ره‌وه‌ی شار و ده‌شتایی ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه و نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی شانۆ بۆ شاره‌كه دابین بكات. ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه له شاره‌كه‌دا مزگه‌وتێك له ماوه‌ی دوو مانگدا ته‌واو ده‌بێت و بانگی تێدا ده‌درێت، به‌ڵام 30 ساڵه نه‌توانراوه هۆڵێكی ڕۆشنبیری له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه. به گوته‌ی سه‌نعان "ئه‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له به‌رانبه‌ردا په‌روێز نیازی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه هاوڕایه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندا كه له هه‌ڵه‌بجه هیچ هۆڵێكی شانۆیی و هونه‌ری نییه.
په‌روێز به"وشه"ی گوت، "ساڵی 2013 دیزاینی هۆڵه‌كه ته‌واو بووه و شوێنیشی بۆ دیاری كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی نه‌توانرا هۆڵه‌كه بكرێته‌وه، بۆیه ساڵی 2019 پڕۆژه‌ی دروستكردنی هۆڵێكی شانۆیمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كرد كه یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دیناری تێده‌چێ، هیوادارم حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی بدات و هۆڵێكی شایسته‌ی شانۆ بكرێته‌وه، چونكه ناكرێ پارێزگایه‌ك هۆڵێكی شیاوی هونه‌ری تێدا نه‌بێت".
"كار و چالاكی هونه‌ریی فراوان له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی هۆڵ گرفتی زۆری بۆ دروست كردووین و ناتوانین هه‌موو چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام بده‌ین، هه‌روه‌ها نه‌مانتوانیوه چه‌ندان شانۆ و چالاكی هونه‌ری تر له پارێزگاكانی تری كوردستان بێنینه هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا به‌هۆی نه‌بوونی هۆڵ، ته‌نانه‌ت شانۆكانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر شه‌قام نمایش ده‌كرێن" په‌روێز وای گوت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ته‌واوی توانای خۆیان به‌كار هێناوه و چه‌ندان نووسراویان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆڵێكی شانۆ بكرێته‌وه.
سێ گرووپی شانۆی زۆرباش له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن و له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدارییان كردووه و خه‌ڵاتیان بردووه‌ته‌وه
وشه/به‌دواداچوونی عه‌زیز ره‌سووڵ