گرووپی "ڕه‌یڵ وه‌ی"ی ژاپۆنی بۆ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كار كردن توانیان یه‌كێك له خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له ژاپۆن دروست بكه‌ن كه ناویان لێناوه شه‌مه‌نده‌فه‌ری خه‌ونه‌كان.
ماڵپه‌ڕی "
caranddriver ئاشكرای كردووە، گرووپی "ڕه‌یڵ وه‌ی" له ساڵی 2014ه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك و هێڵه‌كه‌ی كه بتوانێت به خێراییه‌كی زۆره‌وه سه‌رنشینان له تۆكیۆی پایته‌خته‌وه بگه‌یەنێته شاری ناگۆیا و دووباره بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مرۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵه‌كه ته‌واو كرا به‌ڵام، گرووپه‌كه ده‌یانه‌وێت بۆ ساڵی 2027 كاری پێ بكه‌ن.
ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌یدا توانی به‌خێرایی 311 میل له سه‌عاتێكدا بڕوات
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا توانی به‌خێرایی 311 میل له سه‌عاتێكدا بڕوات كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌ڵام ئه‌م گرووپه ئه‌وه‌یان گوتووه كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه %100 سه‌لامه‌ته بۆ سه‌رنشینان و به ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و هێڵه‌كه‌ی بڕی 50 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێچووه، به‌ڵام گره‌نتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵه كه باشترین و سه‌لامه‌تترین و خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێ له دنیادا.