پێوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی نێوان ژن و پیاو، دوو پرۆسه‌ی جیاوازن كه هه‌ریه‌كه‌یان كاردانه‌وه و كاریگه‌ریی جیاوازی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایانی زانكۆی ''كالێج'' له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ریخستووه، پیاو زۆرترین سوود له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌رده‌گرێت، به‌و پێیه‌ی كاتێك پیاو ده‌چێته ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته و ده‌روونی داده‌نێت.
به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌و پیاوانه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجام داوه و هاوسه‌ریان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی سه‌ڵتن، جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستیان هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوان چوونه‌ته ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشیی وه‌كو قه‌ڵه‌وی، كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بوونه.
ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ریان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ریان نییه، ته‌مه‌نیان درێژتر و دڵه‌ڕاوكێیان كه‌متره، به‌ڵام ژنان به چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، دڵه‌ڕاوكێكه‌یان زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه/ sabah.com