ئه‌حمه‌ری ده‌ڵێ، به‌ر له‌وه‌ی بۆ دیداره‌كه بگه‌مه سه‌ری بڵند، ڕۆژنامه‌وانان پێیان گوتم، كه ئه‌و له واده‌ی دیداره‌كانی زۆر ڕژده و له ساتی خۆی ده‌گات و به هیچ شێوه‌یه‌ك دوا ناكه‌وێت، سه‌عات 10ی به‌یانی واده‌ی دیداره‌كه‌مان بوو و ڕێك له هه‌مان سات گه‌یشت و به چركه‌یش دوا نه‌كه‌وت و له باره‌گای خۆی دیداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا.
دوای ده‌ستكردن به دیداره‌كه، ڕاسته‌وخۆ لێم پرسی، چی ده‌كه‌ی ئێسته دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و بۆچی ڕه‌تت كرده‌وه كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردن درێژ بكرێته‌وه، خشته‌ی كاری ڕۆژانه‌ت چییه و سه‌رۆك بارزانی چی ده‌كات، ئه‌و به خه‌نده‌وه وه‌ڵامی داوه و گوتی، من تا ئێسته و له داهاتوویش هه‌ر به پێشمه‌رگه‌م.
ئاماژه دراوه، مافی سه‌ربه‌خۆیی له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنه دنیای ئه‌و بووه، كاتێك كۆماری كوردستان له مه‌هاباد دامه‌زراوه و 11 مانگ ته‌مه‌نی كرد و هه‌ندێك به كۆماری مه‌هاباد ناوی ده‌به‌ن، سه‌رۆك بارزانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ڕاسته دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی ویلیا‌م ئیگلتن به ناونیشانی كۆماری مه‌هاباد كتێبێكی نووسیوه، به‌ڵام له ڕاستییدا ناوی كۆماری كوردستانه، هۆكاری ناونانی ئه‌و كتێبه‌یش به‌م ناوه، به‌هۆی فشاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناچاریان كرد ناوی بنێت كۆماری مه‌هاباد، سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ئاسایی نه‌ته‌وه‌ی كورده و هه‌موو كوردێك هیوا و ئاواتی ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆژه ببینێت.
ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سبه‌رداربوونی واشنتن
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له كوردستان ئه‌نجام دراوه و زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانی ناوچه‌كه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆییان كرد، سه‌رۆك بارزانی ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنێكی زۆر مه‌زن ناو ده‌بات و گوتی، له ڕیفراندۆم ڕێژه‌ی 93%ی خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیان دا، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو، بۆ من سورپرایزێك بوو، من پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد، كه ڕێژه‌ی ده‌نگدان به به‌ڵێ به‌و ئاسته زۆر بێت، به گشتی ئه‌مه دانانی به‌ردی بناغه بوو، سه‌رده‌م و داهاتوویش گرنگی ئه‌مه ده‌رده‌خات، یان ئه‌و نه‌وه‌یه یان نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌توانن به‌دی بهێنن، به‌ڵام هیچ پێویست ناكات جارێكی تر ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌نه‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڵێ، ئامانجی ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاندنی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوو، به‌ڵكوو ئامانج ئه‌وه بوو كه ماف به گه‌لی كوردستان بۆ جارێك له مێژوو بدرێ، بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له بۆچوون و باوه‌ڕی خۆی بكات، زۆرێك گومانیان له نیازه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌بوو له‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و خواسته‌یان هه‌بێت، به‌ڵام به ڕیفراندۆم هه‌نگاوی سه‌ره‌كی و بناغه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆیی دانرا.
ئه‌ركی عه‌لاوی قورسه و هه‌ڵوێستی كوردستان به‌نده به چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێم
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ڕیفراندۆم پرسێكی تره و ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كراوه و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له پشتی كورد به‌ردا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، پێش ڕیفراندۆم ئه‌وان دووپاتیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بێلایه‌تی خۆیان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دواتر بوونه پشتیوانی به‌غدا و به هه‌موو ڕاستی و ئه‌مانه‌تێكه‌وه ده‌ڵێم، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ڵێنیان به ئێمه نه‌دا كه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سه‌ره‌تا كه بیرۆكه‌ی ڕیفراندۆممان خسته‌ڕوو، هیچ دژی نه‌وه‌ستانه‌وه و به‌رهه‌ڵستیان نه‌بوو و گوتیان هه‌ڵوێستی ئێمه بێلایه‌نه، به‌ڵام كاتێك ڕیفراندۆم كرا ده‌سبه‌رداری ئێمه بوون و به‌لای پشتیوانی به‌غدا هه‌نگاویان نا و بێلایه‌ن نه‌بوون، ئێمه پێشبینی هه‌ڵوێستی له‌وشێوه‌یه‌مان هه‌رگیز له ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌ده‌كرد، كه دژی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان بوه‌ستنه‌وه كه بێلایه‌نی بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوون كردنه‌وه كه ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه، به‌ڵكوو دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا به سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌چینه ناو دانوستاندنێكی ڕژده‌وه، به‌ڵام به‌غدا و لایه‌نی تر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان ببنه‌وه، كه‌چی شوكر بو خودا شكستیان هێنا.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی كه‌نداوه‌وه له‌سه‌ر ڕیفراندۆم سه‌رۆك بارزانی گوتی، من سوپاسگوزاری هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی و وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی ده‌كه‌م، هه‌ڵوێستی ئه‌وان زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه بوو زۆر زیاتر له هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی و بێلایه‌نیان هه‌بێت، هه‌ڵوێستی وڵاتانی كه‌نداو مرۆیی و هاوسه‌نگ و گونجاو بوو.
ئامۆژگاری بۆ به‌غدا
سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزی و خۆپێشاندانه‌كان له شاره‌كانی عێراق و ئارامی و ئاسایش له هه‌ولێر جێگیره، سه‌رۆك بارزانی له‌و باره‌وه ده‌ڵێ، ئێمه ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌مان بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو، كه ئه‌زموونی هه‌رێم هه‌یه و ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن و له ناوچه‌كانی تر پێڕه‌وی بكه‌ن، ئێمه‌یش هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بین بۆ وه‌دیهێنانی، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌زموونی كوردستانیان له ناوچه‌كانی تر پێڕه‌و بكردایه، ئێسته هه‌موو عێراق هاوشێوه‌ی كوردستان ده‌بوو، به‌ڵام به‌غدا ڕه‌تی كرده‌وه و گوێی نه‌گرت، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه كه ئێسته له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیش بوونی هه‌بوو، پرسی تیرۆره، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و ڕژد هه‌ن و ئاڵۆزی له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی هه‌یه و گرفت و ناهاوسه‌نگی هێز و ده‌ستوه‌ردانی به‌رده‌وام و دۆخی ئابووری ناله‌بار هه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن، به‌ڵام توانیومانه به‌سه‌ریان زاڵ بین.
له‌باره‌ی ترس له تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، گه‌لی كوردستان یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن و توانیمان تیرۆر تێك بشكێنین و هیچ بنكه و شانه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێم بوونی نییه، ئه‌مه به هه‌وڵی هه‌مووان بوو، له 2014ه‌وه‌یش به درێژایی هه‌زار و 50 كیلۆمه‌تر شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو.
كه‌ركووك به‌هۆی خیانه‌تی گرووپه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر حوكمی سه‌ربازی
ئه‌حمه‌ری پرسیویه‌تی، بۆچی داعش و حه‌شدی شه‌عبی شكستیان هێنا له بڕینی سنووری هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، به‌رگری قاره‌مانانه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێڕه‌وییان كرد، ڕێی له داعش و حه‌شد گرت به‌و ئامانجه بگه‌ن، بۆیان سه‌لماندین كه ئه‌گه‌ر هێزت نه‌بێ كه‌س به‌رگریت لێ ناكات و پێویسته ته‌نیا خۆت به‌رگری له‌خۆت بكه‌یت، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بوونی نه‌بووایه، ئێسته دۆخه‌كه به جۆرێكی تر ده‌بوو.
نهێنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم
هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كان بووه‌ته كۆد و نهێنییه‌كی نه‌زانراو، بۆچی به‌و خێراییه و به ئاراسته‌ی جیا جیا هه‌نگاویان نا و چی له پشت ئه‌وه‌وه بوو، بۆچوونێكی گشتگیر هه‌یه كه وڵاتان له پشت جووڵاندنی بوون و سوودیان لێ وه‌رده‌گرت، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی شكستیان پێ بهێنێت و به‌دیل بیانگرێ و سه‌دانیان لێ بكوژێت، پرسیارم له بارزانی كرد، كه ئایا به‌و نهێنییه گه‌یشتن؟ ئه‌و گوتی، له‌و ناوچانه‌ی ته‌رمیان به‌جێ ده‌ما، ئه‌وه ڕوون بوو كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه و له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات و تا ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوا له باكوره‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی باشوور خه‌ڵكی تێدا بوو، ئه‌مه ئه‌و نهێنییه كه به دوای ده‌گه‌ڕێین، به دڵنیاییه‌وه وڵات هه‌ن كه پشتیوانی داعشیان كردووه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان لا نییه كه ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربخات، به‌ڵام زیاتر له ده‌وڵه‌تێك ئاسانكاری و یارمه‌تی و جووڵه‌یان به داعش ده‌كرد، ئاراسته‌كردنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان كارێكی خۆڕسكانه نه‌بوو، به‌ڵكوو پلان بۆ داڕێژراو و به فه‌رمان پێكردن و ئاراسته‌كردن بوو.
دوای باسكردنی شه‌ڕی تیرۆر و داعش كه‌مێك باسمان له جیاوازییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كرد و بارزانی ئه‌مه‌ی به دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست و دیموكراتی ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه كه جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام یه‌ك ڕوانینمان له‌سه‌ر پرسه ستراتجییه‌كان هه‌یه و په‌رله‌مان و حكوومه‌تێكمان هه‌یه، دابه‌شبوونیش هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسه ستراتجییه‌كان نییه، به‌ڵكوو بۆ پێگه و ململانێی حزبییه، ئه‌مه‌یش دۆخێكی ئاساییه، پرسیمان ئایا ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی دروست ده‌كات؟ له وه‌ڵامدا سه‌رۆك بارزانی گوتی، به دڵنیاییه‌وه گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام له‌م دواییه یاسای چاكسازی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مان ده‌رچووێنرا، ئه‌مه‌یش نه‌خشه‌ڕێی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵییه له كوردستان، حكوومه‌ت ده‌ستی به جێبه‌جێكردن كردووه، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوی زۆر ڕژد ده‌بێ له بواره‌كه و ئێمه و ئومێدی زۆرمان هه‌یه و گه‌شبینین به ئاراسته‌ی ئه‌و پرسه‌وه.
هه‌رگیز پاشكۆیه‌تی قبووڵ ناكه‌ین
ژنانی كورد له سه‌نگه‌ری شه‌ڕ
له ساڵانی ڕابردوو له شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبی كوردستان نموونه‌یه‌كی جیاواز و نوێی خسته به‌رده‌م جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو نییه له مێژوو، به‌ڵام زۆر زیاتر ده‌ركه‌وت و فره‌وانبوو، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی ژنان بوو له ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌یان، سه‌رۆك بارزانی باسی له ڕۆڵی ژن كرد و گوتی، ڕۆڵی ژنان له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان شكۆمه‌نده، نه‌ك ته‌نیا له ئێسته، به‌ڵكوو له ڕابردوویش و به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول، كه گه‌وره‌ترین و درێژترین شۆڕشی گه‌لی كوردستان بووه به سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا بارزانی و له 11ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1961 كڵپه‌ی سه‌ند، سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی كوردستان به‌شداربوون، ژنانی كوردستانیش ڕۆڵی دایك و باوك و مامۆستایان بۆ منداڵان ده‌گێڕا و ته‌نانه‌ت كاری جووتیاریان ده‌كرد و منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كرد و پشتیوانی به‌ره‌كانی جه‌نگیشیان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ژنان به‌م ئه‌ركانه هه‌ڵنه‌ستایه‌ن، به دڵنیاییه‌وه زۆرێك له پیاوان نه‌یانده‌توانی به‌رده‌وامی به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ن، ئه‌م دۆخه گه‌شه‌ی سه‌ند و ڕۆڵیان زیاتر بوو و ژنان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له شه‌ڕی تیرۆر بینی و زۆر شه‌ڕیان كرد و به‌سه‌ر تیرۆریستان سه‌ركه‌وتن.
له نێوه‌ڕاستی قسه‌كانی پرسیم، ژنانی كورد ئه‌و هێز و توانایه‌یان له كوێ بوو، له وه‌ڵامدا گوتی، ژنانی كورد هه‌ستیان به‌وه كرد، كه دۆخه‌كه بۆ هه‌موومان شه‌ڕی مان و نه‌مانه، ئه‌گه‌ر هه‌موو توێژه‌كان و پێشمه‌رگه به تایبه‌تی ئه‌و به‌رگرییه قاره‌مانه‌یان نه‌كردایه، نه‌مانده‌توانی به‌ر له داعش بگرین و ئه‌وان ده‌یانتوانی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان بگرن و ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بووینه‌وه.
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا
ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ له دیدارێكی پێشووی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"یش ئه‌و پرسیاره له بارزانی كرا و منیش دووباره پرسمه‌وه، كه كێ هۆكاره و به‌رپرسه له وێرانكردنی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ دوای كه‌وتنی سه‌دام، وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی، قورسه كه‌سێك و لایه‌نێك دیاریی بكه‌ن، هه‌ریه‌كێك به‌رپرسیاریه‌تی به گوێره‌ی پێگه و پله‌كه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێ، به‌ڵام به‌گشتی تێبینی ئه‌وه‌مان كرد، كه ئه‌و ئاراسته‌یه بوونی نییه كه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی دابمه‌زرێنێت، دۆخه‌كه له ده‌ست ڕۆیشت و هه‌مووانیش به‌رپرسن.
چاره‌نووسی كه‌ركووك
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، ڕوانینی ئێمه وا بوو كه كه‌ركووك ببێته نموونیه‌ه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زه‌وی، به دڵنیاییه‌وه ڕێككه‌وتن هه‌بوو له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، یان كه به ناكۆكی له‌سه‌ر ناوی ده‌نێن، كه خۆی له كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال و ناوچه‌كانی تر ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی ماده‌ی 140 كه خۆی له ئاساییكردنه‌وه و ئامار و ڕیفراندۆم ده‌بینیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه خۆیان بڕیار بده‌ن كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی بژین یان هه‌رێم، هه‌ر بڕیارێك بده‌ن دانیشتووانه‌كه‌ی پێویسته ڕێزی لێ بگیرێت، ئه‌مه باشترین چاره‌سه‌ره، به‌ڵام ئێسته كه‌ركووك له ژێر داگیركاری سه‌ربازییه و حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ڕیشه‌كێشی كورد ده‌كرێ، به‌دڵنیاییه‌وه نابێ ئه‌مه به‌رده‌وام بێ و تا كۆتاییش ئه‌مه قبووڵكراو نابێت، هاوكات بارزانی لایه‌نێكی ناوخۆی به خیانه‌تكار ناوبرد و به هۆكاری هاتنی حه‌شد بۆ كه‌ركووك ناوی بردوون و به پشتیوانانی حه‌شد ناوی بردن.
بارزانی زیاتر له‌و باره‌وه دواو و گوتی، ئه‌مه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مه‌ریكایشی ده‌رخست، چونكه حه‌شد به چه‌ك و تانك و ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی و به سه‌ركردایه‌تی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك.
له‌سه‌ر پرسی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنیش كه ئه‌م دواییه له په‌رله‌مان ده‌ركرد، بارزانی گوتی، یاساكه‌ی پێشوو باشتربوو، به دووریشی نازانین كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ین، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا و ڕووداوه‌كانی ئێسته سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی داوه، كاری یه‌كه‌م و له پێشینه‌ی هه‌ر حكوومه‌تێك ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه بۆ هاووڵاتییان، ناوچه‌كانی عێراق كه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌لی تێدا به‌رده‌وامه، ئه‌و خزمه‌تگوزاری و ئارامییه‌یان ماوه‌یه‌كی درێژه به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه له ماڵه‌كه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ڕفاندن و كوشتن به‌رده‌وامی هه‌یه و كه‌سیش نازانێ كێ جه‌سته‌كه‌ی فڕێداوه، ئه‌م دۆخه نابێ به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵكیش مافی خۆیانه داوای مافه‌كانیان بكه‌ین، له نان و كار و خزمه‌تگوزاری، ئێمه پشتیوانی داوا ڕه‌واكانیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام تێبینیشمان هه‌یه به‌وه‌ی كه نابێ ڕێ به خه‌ڵكانێك بدرێ كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی سواری شه‌پۆله‌كه بن، خۆپێشانده‌ران هۆشیارن و ئه‌وه ده‌زانن، ڕێ به‌وه ناده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ن به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكانێك سواری شه‌پۆله‌كه ده‌بن.
پرسیارێكی تری ئه‌حمه‌ری له‌باره‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بوو، سه‌رۆك بارزانی ڕوونی كرده‌وه، كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق پیاوێكی ڕێزدار و له ماڵباتێكی دیار و ناسراوی به‌غدایه، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی قورسه، ئه‌و و كه‌سانی تریش ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان زۆره له ئه‌گه‌ری بوونی گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، له‌باره‌ی پشتیوانیكردن و پشتیوانی نه‌كردنیشی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به ڕۆڵ و ئه‌دا و تێگه‌یشتنی له دۆخی هه‌رێم، ئێسته نازانین ئه‌وه چۆن ده‌بێ، ئێمه ڕێزی لێ ده‌گرین و شاندێكیش له به‌غدا و دانوستاندن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و.
درۆی نه‌سڕوڵا
له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌مینداری حزبوڵای لبنانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا تۆمه‌تێكی بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبه‌ست و له‌وباره‌وه سه‌رۆك بارزانی گوتی، ئه‌وه‌ی نه‌سڕوڵا گوتی، چیرۆكێكی جیاوازه و دووره له ڕاستی، له ڕاستیدا ئه‌مه خۆنواندنێكی شكستخواردووانه بوو له وتاردانه‌كه‌ی، له‌سه‌ر پرسی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له عێراق، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی به‌هێزه و پرس و بابه‌ت هه‌ن، بێ ئه‌وان چاره نابن، له 2011 كه من دژی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووم له عێراق و پێشبینی ئه‌وه كرد كه به‌شێكی گه‌وره‌ی وڵات له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت دوای ده‌رچوونیان، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بمابایانه‌وه چۆن داعش ده‌یتوانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه خێرایه‌یه به‌سه‌ر سوپای عێراق تۆمار بكات و هه‌ڕه‌شه له هه‌رێم بكات، ئێسته‌یش دوای گرژبوونی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فره‌وان بووه، به‌ڵام ئه‌مانه داوای سۆزدارین و مزایه‌ده‌ن، بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێویسته بۆ ئاسایشی عێراق و داهاتووی، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیشیان ده‌ربچن، دوای شه‌ش مانگ داعش به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاره‌نووسی خه‌ڵك و وڵاته‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه ناكرێ چاره‌نووسی خه‌ڵك بخرێته ناو مزایه‌داته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه دژی ده‌نگدان وه‌ستاینه‌وه و ده‌نگیشمان نه‌داوه و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێسته به پێویست ده‌زانین.
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان پێویسته
بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا و پشتیوانی كوردانی سووریا بارزانی ده‌ڵێ، هیوادارم تێ بگه‌م كه ئه‌مه‌ریكا چی له كوردانی ڕۆژئاوا ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه‌یه بیانپارێزیت، ئه‌مه كارێكی باشه، به‌ڵام بینیمان ده‌ستیان له كورد به‌ردا، ئه‌مه‌یش گومانی زۆری دروست كرد و كوردانی ئه‌وێ متمانه‌یان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به ئه‌مه‌ریكا نه‌ما، ئێسته هه‌وڵی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌یش پێویستی به‌كاته.
ده‌ستوه‌ردانی ئێران له عێراق
له‌باره‌ی هۆكاری زاڵبوون و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له عێراق، ڕێبه‌ری كورد به وردی ئه‌و بابه‌ته باس ده‌كات و ده‌ڵێ، دوای كه‌وتنی به‌عس له 2003 ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌به‌رده‌م عێراق بوو كه ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه و فیدرالی دابمه‌زرێنێ، هه‌موومان كارمان له پێناوی ئه‌مه كرد، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه بوو، ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕۆڵی خۆیان له ڕزگاركه‌ره‌وه بۆ داگیركه‌ر گۆڕی، ئه‌مه به ته‌واوی جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی له‌نده‌ن له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2002 له‌سه‌ری ڕێككه‌وتین.
دوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له عێراق له 2011 بۆشاییه‌كی گه‌وره دروست بوو و ئێران پڕی كرده‌وه، به هۆی مه‌زه‌و و پێوه‌ندی مێژوویی، وایكرد ئه‌م بۆشایی پڕكردنه‌وه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی هه‌ژموونێكی زۆر گه‌وره به‌سه‌ر عێراق، عێراق ده‌توانێ پێوه‌ندی ئاسایی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئێران و دراوسێكانی تری، به‌ڵام هه‌مووان ده‌یبینن كه عێراقییه‌كان به ته‌واوی شوێنكه‌وتووی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌مێنن شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه داعش به به‌هێزی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ڵێ، دوای هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بۆ سه‌ر عیراق و له‌سه‌ر فتوای مه‌رجه‌عییه‌ت گه‌نجانی شیعه و كه‌سانی تریش ده‌ستیان دایه چه‌ك و زۆرینه‌یان له به‌رگریكردن شه‌هید بوون، به‌ڵام دوای ڕیشه‌كێشكردنی داعش، هێزه‌كه نا ڕێكخراو و پێوه‌ست نین به هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه، به‌شێكیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆستووه‌ته‌وه و بوونه‌ته گرووپی چه‌كدار، به‌شێكیش له حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن كه ئێمه ڕێزیان ده‌گرین، چونكه قوربانی و شه‌هیدیان له شه‌ڕی تیرۆر دا، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی تر كه له ژێر ناوی حه‌شدی شه‌عبی كار ده‌كه‌ن، بوونه مافیا و یاری به داهاتوو و چاره‌نووسی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان بێزار ده‌كه‌ن و ڕێگری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و زمانی ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بارزانی گوتی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی عێراق نوێ شكستی هێنا، گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه هاوبه‌شیمان له به‌غدا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه بۆ ئێمه پاشكۆیه‌تی به ته‌واوی ڕه‌تكرایه‌وه، گوتمان ئێمه ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گه‌لی كوردستان چی ده‌وێ و له‌گه‌ڵیان كه‌وتینه گفتوگۆ و كاتی پێویستمان پێ دا، به‌ڵام ئه‌وان كه هه‌میشه هاوبه‌شیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نه‌ما، ئێمه براین، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌مان ماڵی خۆی ده‌بێ و به‌غدا قووڵایی ئێمه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان قۆسته‌وه و من پێشبینی فشاره‌كانم ده‌كرد، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه نه‌ده‌كرد گرووپێكی كوردی خیانه‌تی مه‌زن ئه‌نجام بدات، هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان ئاسایی بووین و ده‌مانتوانی ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه، ئێرانییه‌كان و ئه‌وانی تریش پێوه‌ندییان پێوه ده‌كردین و دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه ئه‌مه كارتی فشاره، به‌ڵام ئه‌م پرسه بۆ ئێمه چاره‌نووسسازه و مافی ئێمه و پێوه‌ی پابه‌ندبووین و ناتوانین ده‌سبه‌رداری بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش مانای ئه‌وه نییه به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین، له‌وانه‌یه سبه‌ی یان دوای چه‌ند مانگێك بێ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سبه‌رداری ئه‌و مافه نابین.
به‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ته مافیا و چه‌ته
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و فشاری دیپلۆماسی ئێران، بارزانی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن، كه ئه‌وه مافی ئێوه‌یه و دۆخه‌كه گونجاو نییه، پێویسته تێ بگه‌ن كه دۆخه‌كه گونجاوترین بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و كوشتن و قه‌ده‌غه‌كردنی مافه‌كانمان لێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، جووداخواز، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌ڵام كه ئێرانییه‌كان هاتوونه‌ته لام به ڕه‌وشته‌وه قسه‌یان كردووه، من له هیچ كه‌س و هیچ ده‌وڵه‌تێك هه‌ڕه‌شه قبووڵ ناكه‌م، هه‌ڕه‌شه‌كانمان تاوتوێ كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بووایه هه‌ڕه‌شه‌كان و جموجۆڵه‌كان بایه‌خێكیان نه‌ده‌بوو.
له‌سه‌ر پرسی داوای سوننه‌كان بۆ دروستكردنی هه‌رێمی خۆیان، بارزانی گوتی، سوننه‌كان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد، كه بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی‌یان كرد له دوای ڕووخانی به‌عس، سێ جار له هه‌ولێر بۆم ڕوون كردنه‌وه كه دۆخه‌كه گۆڕاوه و جیهان ده‌گۆڕێ و ناوچه‌كه و عێراقیش گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر دێ، پێویسته چاو به‌و هه‌ڵوێسته بخشێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئێسته‌یش له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه كۆنه‌ن، دوای داڕشتنی ده‌ستوور هه‌مووان باوه‌ڕیان به فیدرالییه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای سامان و ده‌سه‌ڵات هێنا، ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیش له سه‌ره‌تا ڕازی بوون، به‌ڵام سوننه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه، دوای ئه‌وه هاوكێشه‌كه گۆڕا و ئه‌وان دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد، یه‌كه‌م بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی و دووه‌میش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فیدرالی، ئێسته‌یش دۆخه‌كه جۆرێكی تر و زۆر ئاڵۆزه بۆ به‌دیهێنانی پرسێكی له‌مشێوه‌یه.
داعش و توركیا
له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی باس له پێوه‌ندی داعش و توركیا ده‌كه‌ن و میدیاكانی ڕۆژئاوایش بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌ری له‌باره‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه‌وه پرسیاری كردووه و سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، له مانگه‌كانی سه‌ره‌تا و گرتنی ته‌رمی چه‌كداره‌كان، ئێمه تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه ڕه‌گه‌زنامه‌یان جۆراوجۆره، به دڵنیاییه‌وه زۆرینه‌یان له ڕێی سنووری توركیاوه چوونه‌ته سووریا و له‌وێوه‌یش هاتوونه‌ته عێراق، یان له‌وانه‌یه له ڕێی ده‌ریاوه له وڵاتی تر گه‌یشتوونه‌ته سووریا، له ڕاستیدا ئه‌وه ڕوون نییه، كه ئایا توركیا ده‌توانێ به ته‌واوی به‌سه‌ر سنووره‌كانی زاڵ بێت، یان له‌وانه‌یه گرووپی تر هه‌بن كه بێ ئاگاداری حكوومه‌ت خه‌ڵكیان له سنووره‌كانه‌وه ئاودیوی سووریا كرد بێت.
زیاتر گوتی، ئێسته‌یش له باكوری سووریا گرووپی چه‌كدار هه‌ن كه له‌سه‌ر توركیا حسابن، كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌كه‌ن به پشتیوانی سوپای توركیا ئه‌مه ڕوونه و به تایبه‌تی له عه‌فرین، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی و به‌رهه‌ڵستی خۆمان گه‌یاندووه‌ته توركیا له مامه‌ڵه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه.
بارزانی و سه‌دام حوسێن
ئه‌حمه‌ری پرسیار له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی سه‌دام ده‌كات و نووسیویه‌تی، ده‌مه‌وێ ڕیبه‌ری كورد باس له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌سایه‌تی سه‌دام بكات و سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، 180 پله كه‌سایه‌تییه‌كانی جیاوازی هه‌بوو، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار بینیم له باره‌گای شۆڕشی كوردستان بوو له 12 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1970 سه‌ردانی باوكمی كرد، كه‌سێكی ساده و ئاسایی بوو، به‌ڵام كاتێك له 1991 بینیم به ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر گۆڕا بوو، پێی گوتم، هاتنت بۆ به‌غدا به‌رز ده‌نرخێنم له‌و دۆخه‌كه و له یادی ناكه‌م و پێویسته ڕێك بكه‌وین، منیش پێم گوت، من ڕۆلی تۆم له یاد له ڕێككه‌وتنی 11ی ئادار/مارس، تۆ ده‌زانی چی ڕووی دا دوای ئه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌م و هۆزه‌كه‌م و گه‌له‌كه‌م، هه‌زارانیان لێ كوژران، بۆیه هاتمه به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ریاییه‌كی خوێن، كه‌سایه‌تی له دیداری دووه‌م، خۆبه‌زلزان ده‌رده‌كه‌وت و به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بوو له یه‌كه‌م بینینی.
ئه‌حمه‌ری ده‌پرسێ كه ڕاوێژ به سه‌رۆك بارزانی كراوه بۆ له‌سێداره‌دانی، ئێمه دژی له‌سێداره‌دانی نه‌بووین، به‌ڵكوو كاته‌كه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان گونجاو نه‌بوو، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕاوێژ‌مان پێ نه‌كراوه و ئاگاداری نه‌بووین و دواتر له ڕێی میدیاكانه‌وه به‌وه‌مان زانی.
كه‌ی ئیسرائیل باڵوێزخانه له به‌غدا بكاته‌وه، ئه‌وكات پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستان دروست ده‌بێ و كوردستان به فه‌رمی تا ئێسته به‌شێكه له عێراق
كوردستان و ئیسرائیل
سه‌رنووسه‌ری ئیندیپێندت له باره‌ی گرێبه‌ستی سه‌ده و پرسی پێوه‌ندی نێوان ته‌لئه‌بیب و هه‌ولێر پرسیار ده‌كات و سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، تا ئه‌وكاته‌ی به‌شێك بین له عێراق، ئه‌وكاته پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێ، كه باڵوێزخانه له به‌غدا بكاته‌وه و دواتر ده‌توانی كونسوڵخانه له هه‌ولێر بكاته‌وه، به بێ بوونی باڵوێزخانه‌ی ئه‌وان له به‌غدا پێوه‌ندی دروست نابێت، له‌و بڕوایه‌شدام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كارێكی سروشتییه و ئه‌وان بوونه‌ته واقیعێك و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات و بیانخاته ده‌ریاوه و له‌و بڕوایه‌دام زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسایی و باشه.
له‌باره‌ی گرێبه‌ستی سه‌دا، به بڕوای من هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاشتی باشتره له پرۆژه‌ی جه‌نگ، به‌ڵام شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی پێوه‌سته به خاوه‌ن ماڵه‌وه، /واته ئه‌وانه‌ی پێوه‌ستن به پرۆژه‌كه‌وه/ به گشتی جه‌نگ هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، ئه‌زموونی سێ جه‌نگمان هه‌یه 1956 و 1967 و 1973 كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕوویداوه، جیا له ده‌یان جه‌نگی بچووك و سه‌رجه‌میان هیچ سوودیان نه‌بووه.